پێکدادانی خوێناوی لە سوەیدای سووریا؛ لانیکەم ۳۷ کەس کوژراون

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکان لە سوه‌یدا لە باشووری سووریا ڕوویدا، لانیکەم ۳۷ کەس کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لەنێوان گرووپە چەکدارەکان لە سوەیدا لە باشووری سووریا، ۳۷ کەس کوژراون ‌و زیاتر لە ۱۰۰ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕوانگەكه‌ ده‌ڵێت: "توندوتیژییەکان لە پارێزگای سوەیدا چڕ بوونەتەوە، ئەمەش لە دوای ڕفاندنی گەنجێکی دروزی لەسەر ڕێگه‌ی خێرا، کە دیمەشق ‌و شاری سوەیدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە".

لایخۆیەوە وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی گرژییەکانی پارێزگای سوەیدا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بە خەم و نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ئەو پێشهاتە خوێناوییانە دەکەین کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پارێزگای سوەیدایان گرتووەتەوە، کە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ۳۰ کەس و برینداربوونی نزیکەی ۱۰۰ کەسی دیکە لە ژمارەیەک گەڕەک و شارۆچکەدا".

 شەڕەکە لەنێوان چەکدارانی دروز و چەکدارانی هۆزەکانە، سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا باس لەوە دەکەن، ۳۷ کەس کوژراون کە ۲۷ کەسیان دروزن و ۱۰ کەسەکەی دیکەش چەکداری سەر بە هۆزەکانن.

 وەزارەتی ناوخۆی سووریاش لە راگەیێندراوێکدا وتی، بە هاوئاهەنگی وەزارەتی بەرگری سووریا، هێزی زیاتر رەوانەی ناوچەکە دەکەن.

 ئەو وەزارەتە وتیشی: هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن، ئارامی و ئاسایش دەچەسپێنن، لێپێچینەوە لەو کەس و لایەنانە دەکەن کە بوونەتە هۆی دروستبوونی شەڕەکە.

News ID 225743

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha