کوردپرێس: بەپێی راپۆرتێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەنێو قوربانییەکاندا، ۱۹۴ لەسێدارەدانی مەیدانی و پاکتاوکردن لەسەر بنەمای تائیفی تۆمارکراون.
ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هۆشداری دەدات لە بەردەوامیی تووندوتیژی و پەلکێشان بەرەو پێشێلکاریی زیاتر کە هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
ئاماری قوربانییەکان بەهۆی شەڕ و لەسێدارەدانی مەیدانی و بۆردوومانی ئیسرائیلەوە، گەیشتووەتە ۱۱۲۰ کوژراو، کە بەم شێوەیە دابەش بوون:
• ۵۳۱ کەس لە خەڵکی پارێزگای سوەیدا، کە ۱۰۴ کەسیان هاووڵاتیی سڤیلن، لەنێویاندا ۶ منداڵ و ۱۶ ئافرەت هەن.
• ۳۷۳ ئەندامی وەزارەتی بەرگری و ئاسایشی گشتی، کە ۱۸ کەسیان لە هۆزە بەدەوییەکانن و چەکدارێکی لوبنانیشیان تێدایە.
• ۱۵ ئەندامی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، کە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.
• ۳ کەس، لەنێویاندا ئافرەتێک و دوو کەسی نەناسراو، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری کوژراون.
• یەک ڕۆژنامەڤان لەکاتی پێکدادانەکاندا لە سوەیدا کوژراوە.
• ۱۹۴ کەس، لەنێویاندا ۲۸ ئافرەت، ۸ منداڵ و پیاوێکی بەساڵاچوو، لەلایەن ئەندامانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆوە لە مەیداندا گولـلەباران کراون.
• ۳ کەس لە هۆزە بەدەوییەکان، لەنێویاندا ئافرەتێک و منداڵێک، لەسەر دەستی چەکدارە دروزەکان لە مەیداندا گولـلەباران کراون.
Your Comment