تۆم باراک
-
کەمپینی دژە گەندەڵی لە بەغدا و بەڵێنی پشتگیریی ٤٠٠ ملیار دۆلاریی ئەمریکا
ڕاپۆرتێک بانگەشەی ئەوە دەکات کە تۆم باراک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە دۆسیەی عێراقدا، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ حکوومەتی بەغدا جەختی کردووەتەوە کە سەرکەوتنی عێراق لە ڕووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و کۆنترۆڵکردنی بەفیڕۆدانی سەرچاوە داراییەکان، مەرجی سەرەکی دەبێت بۆ فراوانکردنی پشتگیرییە ئابوورییەکانی ئەمریکا و دەستپێکردنی هاوبەشییەکی درێژخایەن لەگەڵ عێراقدا.
-
خوێندنەوەیەکی جیۆپۆلەتیکی بۆ لێدوانەکانی تۆم باراک و داهاتووی پرسی کورد
قەیرانی متمانە بە ئەمریکا و پێویستی پێناسەکردنەوەی پێگەی کورد لە نەزمی نوێی جیهانیدا*
لە یەکەم ڕوانیندا، ڕەنگە لێدوانەکانی "تۆم باراک" سەبارەت بە ناڕاستبوونی هەندێک بانگەشە لەسەر ڕۆڵی کورد لە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا ــ بەتایبەت پرسی زۆر گرنگی پێدانی چەک بە بەشێک لەوان ــ تەنها هەڵوێستێکی دیپلۆماسی سادە بێت. بەڵام لە ڕاستیدا، گرنگی ئەم لێدوانانە لە ناوەرۆکەکەیدا نییە، بەڵکوو لەو بوارە جیۆپۆلەتیکییەدایە کە ئەم قسانەی تێدا دەکرێت.
-
نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا:
زانیاریی نادروست سەبارەت بە ڕادەستی چەک بە کورد، پێشکەشی ترەمپ کراوە
نێردەی تایبەتی ترەمپ لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان جەختی کردووەتەوە کە هەڵسەنگاندنێکی نوێ و ورد سەبارەت بەو بانگەشانەی کە دەگوترێت چەک ڕادەستی کورد کراوە ئامادە دەکرێت و پێشکەشی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکرێت، و داوای لە بەرپرسانی هەرێم کردووە نیگەرانی ئەم بابەتە نەبن.
-
دکتۆرینی نوێی واشنتۆن؛ عێراق و سووریا دەکرێنە ڕێڕەوی ئابووری
ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و سووریا، لە نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆریی کەرکووک–بانیاسەوە تا دەگاتە هاتنی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت و تەکنەلۆژیای ئەمریکی، ئەوە نیشان دەدەن کە واشنتۆن خەریکی داڕشتنی نەزمێکی نوێی ناوچەیییە، کە تێیدا وزە، تەکنەلۆژیا و سەرمایە دەکاتە ئامرازی سەرەکیی نفووز و کاریگەریی خۆی.
-
مەرجی ئەمریکا بۆ بەردەوامیی پشتگیری لە کوردانی سووریا
ئەمریکا بەردەوامیی پشتگیریکردنی کوردانی سووریای مەرجدار کردووە بە تێکەڵبوونی تەواوەتییان لەگەڵ دیمەشقدا. تۆم باراک داوای بڕینی پەیوەندییەکانی هەسەدە (SDF)ی لەگەڵ پەکەکەدا کردووە.
-
لە ئەنقەرە و دیمەشقەوە تا بەغدا؛
ئەرکەکەی تۆم باراک و نیگەرانییەکان لە بەهێزبوونی مەرکەزییەت لە عێراق
دەستنیشانکردنی "تۆم باراک" وەک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە عێراق و سووریا، وەک نیشانەیەک بۆ مەیلی نوێی واشنتۆن بەرەو بەڕێوەبردنی ڕاستەوخۆتری دۆسیە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق هەڵدەسەنگێندرێت؛ ستراتیژییەک کە لە یەک کاتدا سەرنج دەخاتە سەر بەهێزکردنی حکوومەتی ناوەندی، سنووردارکردنی دزەکردنی ئێران و پێناسەکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان.
-
بارزانی، عەبدی و باراک داهاتووی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریان تاوتوێ کرد
مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاند: لە شاری هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق و سووریا کۆ بووەتەوە، پرسی تێکەڵکردنی هێزەکان و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریان لە حکومەتی داهاتووی سووریادا تاوتوێ کردووە.
-
زەیدی و نوێنەری ترەمپ کۆ بوونەوە؛
ڕێککەوتنی گەورەی ئەمنی و ئابووری لە نێوان عێراق و ئەمریکا
سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێردەی سەرۆکی ئەمریکا، جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن کردەوە. هاوکات رێککەوتن لەسەر داماڵینی چەکی گرووپەکان و پێدانی مۆڵەت بە چەند کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە بوارەکانی وزە و تەکنەلۆژیا.
-
ماڵپەری ئەلمۆنیتەر:
تۆم باراک لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە
ماڵپەری ئەلمۆنیتەر بڵاویکردووەتەوە نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ وڵاتانی سووریا و عێراق و سەردانی عێراق و هەرێم دەکات و ئامانجی سەرەکیشی فشاری زیاترە بۆ چەککردنی گروپە چەکدارەکان.
-
مامەڵەی ئەمریکا بە دۆسیەی کوردەوە پێش کشانەوە لە سووریا
پەیمانگای لێکۆڵینەوەی کوردی دەنووسێت: واشنتۆن پێش تەواوکردنی کشانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا، هەوڵی دا ڕێگری لە ڕوودانی شەڕێکی گشتگیر لە نێوان دیمەشق و کورداندا بکات و دۆسیەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی سیاسییەوە دابخات.
-
ئایا تۆم باراک فیدراڵیزمی عێراقی کردووەتە ئامانج؟
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستنیشانکردنی تۆم باراک وەک نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە عێراق، هەندێک لە چاودێران دەڵێن ڕەنگە سیاسەتەکانی نوێنەرە تایبەتەکەی ترەمپ هاوسەنگییە لاوازەکەی نێوان بەغدا و هەولێر تێکبدات.
-
تۆماس باراک؛ نێردەی تایبەتی ترەمپ لە تورکیا، عێراق و سووریا
دۆناڵد ترەمپ بە دەست نیشان کردنی هاوکاتی تۆم باراک وەک نێردراوی تایبەتی خۆیلە سووریا و عێراق، پێگەی ناوبراوی وەک گرنگترین نوێنەری خۆی لە گۆڕانکارییەکانی شام و مێزۆپۆتامیادا بەهێزتر کرد. ئەم بڕیارە پەیامی گرنگی بۆ دیمەشق، بەغدا، ئەنقەرە و کورد پێیە.
-
ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کۆتایی هات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی بۆ سووریا بەشێوەی فەرمی کۆتایی دێت و درێژ ناکرێتەوە.
-
ناوهڕۆکی کۆبوونهوهکهی بارزانی و تۆم باراک بڵاو کرایەوە
مەسعوود بارزانی لەگەڵ تۆم باراک نوێنهری دۆناڵد ترهمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئهمریکا له تورکیا کۆ بوویەوە و له دیدارهکهدا که مهسروور بارزانی سهرۆکی حکوومهتی ههرێمی کوردستانیش ئاماده بووە.
-
بارزانی و تۆم باراک پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە ئەنجامدا
پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعوود بارزانی و تۆم باراک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا، ئەنجام درا. ئەم پەیوەندییە لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان دێت بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەستیاری ناوچەکە.
-
نێردەی ئهمریکا بۆ کاروباری سووریا:
ئامانجی سەرەتایی ههسهده وەک هێزی دژە داعش بەسەرچووە، ئێستا دیمەشق ئامادەیە و پێگەی هەیە
تۆم باراک، نێردەی ئهمریکا بۆ کاروباری سووریا رایگهیاند، ئامانجی سەرەتایی هێزەکانی ههسهده وەک هێزی سەرەتایی دژە داعش لەسەر زەوی تاڕادەیەکی زۆر بەسەرچووە، چوونکە ئێستا دیمەشق هەم ئامادەیە و هەم پێگەی خۆی هەیە بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکان.
-
نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا:
گفتوگۆی کورد و دیمەشق بە باشی بەرەوپێش دەچێت
تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا دەڵێت: گفتوگۆکان لەگەڵ پێکهاتەی کورد لە باکووری سووریا بە باشی بەرەوپێش دەچێت.
-
مەزڵووم کۆبانی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کۆ بوویەوە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: لەگەڵ تۆم بابارک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا گفتوگۆیان بارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەکە کردووە.
-
«تۆم باراک» نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سووریا:
بڕیارەکەی ترەمپ سەبارەت بە کەم کردنەوەی سزاکانی سووریا وەک خۆی ماوە
«تۆم باراک» نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند کە بڕیاری سەرۆککوماری وڵاتەکەی بۆ کەم کردنەوەی سزا سەپێنراوەکانی سەر سووریا هێشتا بەردەوامە و جەختی کردەوە سەقامگیری سووریا پێویستی بە بەهێزکردنی ئابووری سووریا هەیە.
-
شاندێکی باڵای ئەمریکی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بوونەوە
جین شاهین، سیناتۆری ئەمریکیی دیموکرات لە ویلایەتی نیو هامشێر، کە هاوکات ئەندامی پلە باڵای لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانە، سەرۆکایەتیی شاندێکی بۆ سووریا کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا کۆ بووەوە.