ڕێبەری ڕۆحیی دروزەکان لە سووریا، داوای پشتیوانی نێودەوڵەتی دەكات بۆ جیابوونەوەی سووەیدا لە سووریا.
بەدران چیا کورد، جێگری هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دەڵێت: دۆخەکە لە سووریا بە ئاڕاستەی ئاڵۆزبوون دەڕوات، نەک چارەسەرێک کە وڵاتەکە لەم قۆناغەدا پێویستی پێیەتی.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ژمارەی کوژراوان لە هەموو لایەنەکانی شەڕی نێوخۆیی سوەیدای سووریا، گەیشتووەتە ۱۱۲۰ کەس.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە دیمەشق دەکات دەستبەجێ ئەو کۆمەڵکوژییەی باشووری سووریا ڕابگرێت و بە زووترین کاتیش لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بکات.