بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی ڕاگەیێندراوەکە بەمشێوەیە:
ڕێکەوتى ۳۱-۵-۲۰۲۵ لە مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کۆبوونەوەیێکى هاوبەشمان ئەنجامدا بەمەبەسىتى تاوتوێ کردنى دۆخى سیاسى کوردستان و عێڕاق و کێشە و گرفتەکانى نێوان هەرێم و حکوومەتى فیدراڵ، بەتایبەتى دوا بڕیارى نادەستوورى و نایاسایی وەزارەتى دارایى حکوومەتى فیدراڵ و ڕاگرتن و نەناردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، دواى گفتوگۆکردن و ڕاگوڕینەوەى پێویست لەسەر ئەم بابەتە، هەموو لایەنەکان هاوڕابووین لەوەى کە ئەم بڕیارە بڕیارێکى سیاسییە دژ بە ئیرادەى گەلى کوردستان و قەوارەى سیاسى و یاسایى هەرێمى کوردستان.
بەپێى دەستوورى هەمیشەیى عێراق و بڕیارى دادگاى فیدراڵى و یاساى فەرمانبەران و مووچەخۆرانى عێراق و ڕێککەوتنەکانى نێوان حکوومەتى هەرێم و حکوومەتى فیدراڵ، پێویستە حکوومەتى فیدراڵى پابەند بێت بە ئەرک و ئیلتیزاماتى خۆى بەرامبەر بە خەڵکى هەرێمى کوردستان و مافى مووچەخۆرانى هەرێم تێکەڵ بە ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، هەروەها حکومەتى فیدراڵ دوور بکەوێتەوە لە سیاسەتى برسی کردن و فشارخستنە سەر هەرێمى کوردستان، لەبەرئەوەى ئەم سیاسەتە جگە لە قووڵکردنەوەى گرفتەکان، نادیدەگرتنى گۆڕانکارییە زۆر و خێراکانى ناوچەکەشە بۆیە لەبەرژەوەندى هێچلایێکدا نابێت.
ئێمە وەکوو هێز و لایەنە سیاسییەکانى گشت پێکهاتەکانى کوردستان وێڕاى سوپاس و پێزانینمان بۆ خۆڕاگرى مووچەخۆران و فەرمانبەر و پێشمەرگە و مامۆستایان و گەلى سەربەرزى کوردستان بەگشتى، دووپاتى دەکەینەوە کە هەڵوێست و بڕیار و هەنگاوەکانمان بە ئاراستەى بەرژەوەندى هاوڵاتیان و هەرێمى کوردستان دەبێت و بژاردەى گفتوگۆ و دانوستاندن بە بە باشترین ڕێگە چارە دەزاین بۆ ئەم قۆناغە، لەهەمان کاتدا گشت بژاردەکان بە کراوەیى دەبینین لەبەردەممان لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانى هەرێمى کوردستان.
حزب و لایەنە کوردستانییەکان:
1. یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان.
2. بزووتنەوەى گۆڕان.
3. پارتى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان.
4. بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان.
5. حزبى شیوعى کوردستان.
6. بزووتنەوەى پەیوەندى ئیسلامى کوردستان.
7. حزبى زەحمەتکێشانى کوردستان.
8. پارتى ڕەنجدەرانى کوردستان.
9. پارتى پارێزگارانى کوردستان.
10. یەکێتیى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان.
11. بزووتنەوەى دیموکراتى گەلى کوردستان.
12. پارتى نەتەوەیى کوردستان
13. بزووتنەوەى ڕزگارى دیموکراتى کوردستان.
14. حزبى پێشکەوتنخوازى دیموکراتى کوردستان.
15. پارتى بنیادى دیموکراتى کوردستان.
16. بزووتنەوەى ئاشتیخوازانى کوردستان.
17. هاوپەیمانى نیشتمانى.
18. حزبى ڕزگارى کوردستان_دەستەى سەرۆکایەتى.
19. پارتى دیموکراتى تورکمان.
20. پارتى نیشتمانى تورکمان.
21. پارتى ڕزگارى نەتەوەیى تورکمان.
22. پارتى یەکگرتووى تورکمان.
23. بزووتنەوەى تورکمانى بێلایەن.
24. پارتى گەشەپێدانى تورکمان.
25. پارتى چاکسازى تورکمان.
26. پارتى گەلى تورکمانى عێراق.
27. بەرەى تورکمانى.
28. بزووتنەوەى دیموکراتى تورکمان.
29. پارتى گەزەنگى تورکمان.
30. پارتى ئیرادەى نیشتمانى تورکمان.
31. پارتى تورکمان ئیللى.
32. لیستى میللەت.
33. لیبراڵى تورکمانى.
34. پارتى یەکێتى دیموکراتى کلدانى.
35. پارتى ئەنجوومەنى نەتەوەیى کلدانى.
36. حزبى دیموکراتى بێت نەهرێن.
37. پارتى ئەنجوومەنى میللى کلدانى سریانى ئاشوورى.
38. ڕەوتى شلاما.
39. پارتى بزووتنەوەى گردبوونەوەى سریانى.
40. کۆمەڵەى ڕۆشنبیرى ئەرمەن.
41. دەستەى کارگێڕى بەڕێوەبردنى طائیفەى ئەرمەن.
42. ڕابیتەى کلدانى جیهانى.
43. پارتى دیموکراتى کوردستان.
Your Comment