بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا تاوتوێی دۆخی گشتیی ئێستای هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت، له‌دوای بڕیاره‌که‌ی حکوومه‌تی فیدڕاڵی بۆ ڕاگرتنی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان، چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێـت له‌دوای کۆبوونه‌وه‌که لایه‌نه به‌شداربووه‌کان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه ڕابگه‌یێنن و په‌یامێک ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی به‌غدا بکه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌لایه‌ن پارتیه‌وه هه‌ریه‌ک له فازڵ میرانی، مەحموود محەمەد، کەمال کەرکووکی، هۆشیار زێباری به‌شدارن، یه‌کێتیش له‌سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تی و له‌ڕێگه‌ی سیروان لاله سه‌رحه‌د و مه‌جید حه‌مه‌دئه‌مین ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی به‌شداری کردووه، هه‌روه‌ها فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووریی عێراق لە کۆبوونەوەکە به‌شداره.
لایه‌نه به‌شداربووه‌کانی کۆبونه‌وه‌که:
پارتی دیموکراتی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان (کوردسات)
پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامی
بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی
لایەنەکانی تورکمان
لایه‌نه‌کانی کریستیان
لایەنە بەشدارنەبووەکان
نەوەی نوێ
کۆمەڵی دادگەری
ڕەوتی هەڵوێست
یەکگرتووی ئیسلامی
بەرەی گەل
گۆڕان (گردی زەرگەتە)
Your Comment