حکوومەتی فیدراڵی عێراق
-
ئایا تۆم باراک فیدراڵیزمی عێراقی کردووەتە ئامانج؟
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەکان لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستنیشانکردنی تۆم باراک وەک نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە عێراق، هەندێک لە چاودێران دەڵێن ڕەنگە سیاسەتەکانی نوێنەرە تایبەتەکەی ترەمپ هاوسەنگییە لاوازەکەی نێوان بەغدا و هەولێر تێکبدات.
-
هەڕەشەی کشانەوە دەکات؛
عەلی زەیدی هۆشداری بە لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەدات
عەلی فالح زەیدی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، نیگەرانییەکی قووڵی بەرامبەر بە دواکەوتنی پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەکەی نیشانداوە.
-
خوێندنەوەیەک بۆ بەرنامەی عەلی زەیدی؛ هەرێمی کوردستان لە پەراوێزدا
مەسعوود عەبدولخالق، شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکان، بە وردبوونەوە لە بەرنامە ١٣ پەڕەییەکەی «عەلی زەیدی» بۆ حکوومەتی داهاتووی عێراق، ئاماژە بە دووپاتنەبوونەوەی ناوی هەرێمی کوردستان و نەمانی وشەی «فیدراڵیزم» لە ئەدەبیاتی فەرمیی بەغداد دەکات. ناوبراو پێی وایە پەککەوتنی دامەزراوە ناوخۆییەکانی هەرێم، بووەتە هۆی ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەغداد چیتر هەرێمی کوردستان وەک هێزێکی دیپلۆماسی جیدی لەبەرچاو نەگرن.
-
مەسروور بارزانی و فالح فەیاز هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراقیان تاتوێ کرد
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆ بووەوە و بیروڕایان لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد.
-
مەسروور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدی ئەنجام دا
مەسروور بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ.
-
عەلی زهیدی: قۆستنهوهی دهرفهتهکان کاری لهپێشینهی حکوومهت دەبێت
عهلی زهیدی کاندیدی راسپێردراو بۆ پۆستی سهرۆک وهزیرانی عێراق لهیهکهم پهیامیدا رایگهیاند، ڕووبهڕووبوونهوهی ئاستهنگه ناوخۆیی و دهرهکییهکان، ههڵسهنگاندنی مهترسییهکان و قۆستنهوهی دهرفهتهکان له کاره لهپێشینهکانی بهرنامهی حکوومهتهکهی دهبێت.
-
بافڵ تاڵەبانی و تۆم باراک جەخت خێرا کردنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەت دەکەنەوە
سەرۆکی یەکێتی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروبارى سووریا کۆ بوونەوە و رایانگهیاند: پێویستە عێراق وەکوو وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن سەروەری و سەربەخۆ بمێنێتەوە.
-
هادی عامری و شاندی پارتی جەخت لە پێکهێنانی خێرای حکوومەت دەکەنەوە
شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، لە بەغدا کۆبووەوە.
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کرادەوە
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا تەئیكد لەسەر پێویستی پێكهێنانی حكوومەتێكی كارا و خزمەتگوزار دەکاتەوە.
-
مەسعوود بارزانی:
هیوادارم بتوانم چاوم بە ئۆجەلان بکەوێت، بەڵام لە دەرەوەی زیندان
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەتوانێت بەستێن بۆ ئازادیی ئۆجەلان فەراهەم بکات و هیوای خواست بتوانێت ڕۆژێک لە دەرەوەی زیندان چاوی بە ئۆجەلان بکەوێت.
-
فەرمانبەرانی هەرێم نابێت چیدی باجی ململانێ سیاسییەکان بدەن
ئهنجومهنی سهرکردایهتیی کۆمهڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند: " نابێت چیدى فهرمانبهرانی ههرێم باجی ململانێ سیاسییهکان بدهن".
-
داوایەکی بەپەلەی بەرەی گەل لە هەردوو حکوومەتی هەرێم و عێراق
بەرەی گەل لە بارەی دەستگیرکردنی ئەندام و لایەنگرانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانیەوە راگەیاندنێکیان بڵاو کردەوە.
-
ڕوانگەی مافی مرۆڤ:
پێویسته بەغدا و هەولێر کۆتایی بە بارمتەگرتنی مەعیشەتی فەرمانبەران بێنن
ڕوانگەی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدات کە هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و دواخستنی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەران، مەترسییێکی جددی لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ خەڵک درووست کردووە. بەرپرسی بەشی عێراق لەم ڕێکخراوەدا جەختی کردەوە پێویسته بەغدا و هەولێر دەست لە بە بارمتەگرتنی مووچەی فەرمانبەران و بەکارهێنانی مافەکانیان وەک ئامرازێک لە یارییە سیاسییەکان لە سەر نەوت هەڵبگرن.
-
مەسروور بارزانی و سەرۆکی نێردەی یوونامی:
پێویستە وەک قەوارەیێکی دەستووری و فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان مامەڵە بکرێت
سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان لەگەڵ محەممەد حەسان، نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کۆ بوویەوە.
-
وێڕای بە تیرۆریستی وەسف کردنی هێرشەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق:
لەگەڵ حکوومەتی هەرێم کار بۆ دۆزینەوەی گرووپە هێرشکەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەکەین
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان بە هاوبەشی کار بۆ دۆزینەوەی گرووپە هێرشکەرەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان دەکەن.
-
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا و مەسروور بارزانی جەخت لە ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێم دەکەن
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی ئەمەریکا، جەخت لە لە ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
-
مەسروور بارزانی: ئامادەی ڕادەست کردنی نەوت و وەرگرتنی مووچە لە بەغداین
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادیە نەت ڕادەستی دەوڵەتی فیدراڵ بکات و لە بەرامبەریشدا چاوەڕێی بەغدا دەکەین مووچە بنێرێت و واز لە سزادانی بە کۆمەڵ بهێنێت.