ڕوانگەی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدات کە هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و دواخستنی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەران، مەترسییێکی جددی لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ خەڵک درووست کردووە. بەرپرسی بەشی عێراق لەم ڕێکخراوەدا جەختی کردەوە پێویسته بەغدا و هەولێر دەست لە بە بارمتەگرتنی مووچەی فەرمانبەران و بەکارهێنانی مافەکانیان وەک ئامرازێک لە یارییە سیاسییەکان لە سەر نەوت هەڵبگرن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند، نەناردنی مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دەگەیێننە نەتەوەیەکگرتووەکان، کە بووە بە هۆکاری ئەوەی "خێزانەکان توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ڕۆژانەیان لەدەست بدەن".
ڕاگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە پیرمام بڵاو کرایەوە و ڕایدەگەیێنن، بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق سیاسییە و لەدژی گەلی کوردە.