برسی كردنی هاوڵاتییانی هه‌رێم به‌ بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت

ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند سزادانی به‌ كۆمه‌ڵ و برسیكردنی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به‌ پاساوی دارایی و كارگێڕی لەلایەن عێراقەوە به ‌بێ ئه‌نجام و به‌ بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری، ئەمشەو لە پەیامێکدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی "X" بڵاوی كردەوە: بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی – چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ‌ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی زۆر ناخۆشدایه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: سزادانی به‌ كۆمه‌ڵ و برسی كردنی هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان به‌ پاساوی دارایی و كارگێڕی و به‌بێ ئه‌نجام و به‌بێ سزادان تێپه‌ڕ نابێت.
هۆشیار زێباری باسی لەوەش كردووە: "ئێمه‌ له‌ شاری خه‌ونه‌كان -یۆتۆبیا- ناژین و مێژوی سیاسیشمان ئاماژە بەوە دەکات کە دەستدرێژکار سزا دەدرێت".

News ID 225544

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha