بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی بڵاوی کردووەتەوە: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا."
بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە: لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا مەزڵووم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکگەیشتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ بارزانی شی کردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتیی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە، پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت."
Your Comment