بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ڕوانگەی سووری رایگەیاند: "ژمارەی کوژراوەکان بەهۆی پێکدادانەناوخۆییەکان لە سووریا ١٠٠٠ کەسی تێپەڕاندووە و لە نێو ئەو هەزار و ١٨ کەسەی کوژراون ٧٤٥ هاوڵاتی مەدەنی هەیە کە لە کۆمەڵکوژییەکەدا کۆژراون".
لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ١٢٥ ئەندامی ئاسایشی گشتی و وەزارەتی بەرگریی سووریا و هێزەکانی هاوپەیمانی لە نێو کوژراواندا، بە وتەی ئاماری ڕوانگەکە "لە نێو کوژراواندا ١٤٨ چەکدار لە پاشماوەکانی رژێمی ئەسەدا هەبووە".
هەڵگیرساندی شەڕی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان چەند هێزێک کە (غیاز زەلـلە) سەرکردایەتیان دەکات و چەند ناوچەیێکی عەلەوییەکان کەوتە دەستیان تا ئێستا لەگەڵ سوپای سەر بە ئەحمەد شەرع بەردەوامە و بە گوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری زیانە گیانییەکان و قوربانیاییەکان سات بە سات ژمارەیان زیاتر دەبێت و زۆرتریشیان عەلەوی و خەڵکی مەدەنین.
Your Comment