بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماركۆ ڕوبیۆ له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كه‌مه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی سووریا وه‌ستاوه، له‌وانه پێكهاته‌كانی مه‌سیحی، دروز ، عه‌له‌وی و كورد"، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی قوربانییه‌كان و كه‌سوكاریان ده‌كات.
ناوبراو وتیشی: "ده‌سه‌ڵاتدارانی كاتی له سووریا ده‌بێت لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییانه بكه‌ن كه دژی كه‌مینه‌كان له سووریا ئه‌نجام دراون".
به وته‌ی ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نییه عه‌له‌وییانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی كوژراون گه‌یشتوه‌ته 745 كه‌س، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان ده‌ستیان له شه‌ڕه‌كه‌دا نه‌بووه و نه په‌یوه‌ندییان به‌و ڕژێمه‌وه نه‌بووه.
Your Comment