بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی عێراق ڕاگەیەندراوێکى بڵاو كردهوه و ڕایگهیاند: "نیگەرانیی خۆمان لە ڕووداو و پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوخۆی سووریا ڕادهگهیهنین، ئەوەی ڕوودەدات، لێکەوتەی مەترسیداری بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكهمان دەبێت".
لهو ڕاگهیهنراوهدا وهزارهتى دهرهوهى عێراق هەروەها نووسیویهتى: "هەڵوێستی حکوومەتی عێراق ڕوونە، کە دەبێت گیانی هاوڵاتییانی مەدەنی لەشەڕ و ململانێکاندا بپارێزرێت و پێویستیشە هەموو لایەنەکان دانبەخۆیاندا بگرن و لەبری پەنابردنەبەر هێز و چەک، ڕێگەی گفتوگۆ و ئاشتیانە بۆ چارەکردنی ناکۆکی و ململانێکان بگرنەبەر".
لهبهشێكى دیكهى ڕاگهیهنراوهكهى وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا جهخت كراوهتهوه لهسهرئهوهى، بەئامانج گرتنی هاوڵاتییانی مەدەنی، دەبێتە هۆی قووڵتربوونەوەى توندتیژیی و بەردەوامیی ئاڵۆزییەکان، ئەمەش ئاسایشی ناوچەکە لەبار دەبات و لەمپەر لەبەردەم هەوڵەکانی ئاشتی و سەقامگیریی دروست دەکات.
وهزارهتى دهرهوهى عێراق داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوه، هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە مەینەتییەکانی گەلی سووریا چڕ بکەنەوە و هاوکار بن بۆ ئەوەی ڕێگەچارەی سیاسی بگیرێتەبەر لەپێناو یەکگرتوویی سووریا و پاراستنی خەڵکەکەی.
بەهۆی شەڕ و پێکدادانی ناوخۆیی سووریا لە دوو ڕژی ڕابردوودا زیاتر لە ۲۳۰ کەس کوژراون، بەگوێرەی ئامارێکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ-یش زیاتر لە۶۸%ی کوژراوەکان خەڵکی مەدەنین.
Your Comment