KCK سەرکۆنەی کوشتنی عەلەوییەکان دەکات

کەجەکە سەرکۆنەی كوشتنی عه‌له‌وییه‌كانی سوریا دەکات و دەڵێت: "هیچ جۆرە عەقڵێتێکی نەتەوەپەرستی، مەزهەبپەرستی و تاکپەرستی نابنە چارەسەر".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی شەڕە ناوخۆییەکان لە سووریا کۆما جڤاکێن کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بە توندی کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکان شەرمەزار دەکەین، سەرساغی لە هەموو گەلانی سووریا و بە تایبەت لە گەلی عەلوییان دەخوازین، بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەوە زۆر نیگەرانین، دووبارە ڕایدەگەیەنینەوە گەلی کورد لەگەڵ هەموو گەلانی سووریادایە و پشتیوانییان دەکات".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "پێکهێنانی ئەم کۆمەڵکوژییە لەلایەن حکوومەتی شامەوە مەترسییێکی مەزنە لەسەر ئایندەی سووریا، ئەمە بەشێوەیێکی ڕوون نیشانی دەدات کە سووریا و گەلی سووریا ڕووبەڕووی چ جۆرە مەترسییێک بوونەتەوە، دەبێت هەمووان ئەم مەترسییە ببینین و هەموو کەسێک لە دژی ئەمە هەڵوێست وەرگرێت".

کەجەکە دەشڵێت: "بەم کۆمڵکوژییەی سەر عەلەوییەکان جارێکی دیکە ڕوونبووەوە کە هیچ جۆرە عەقڵێتێکی نەتەوەپەرستی، مەزهەبپەرستی و تاکپەرستی نابنە چارەسەر، جگە لە پێکهینانی کۆمەڵکوژی کە دەبێتە شەرمی مرۆڤایەتی بەدەرلەوە هیچ شتێکی بەدەستناهێندرێت".

News Code 225016

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha