بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی خۆسه‌ری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له په‌یامێکدا بڵاوی کرده‌وه: "دوابه‌دوای ڕووخانی ڕژێمی پاوانخوازی به‌عس، گه‌لی سووریا به تامه‌زرۆییه‌وه چاوی له‌وه‌یه له هه‌موو جۆره توندوتیژی و کوشتار و کۆمه‌ڵکوژییه‌ک ڕزگاریان بێت که له دژی پێکهاته‌کانیان ئه‌نجام ده‌دران و به دوای ڕزگاربوون له تائیفه‌گه‌ری و ڕه‌گه‌زپه‌رستیدا ده‌گه‌ڕێن".
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "ئه‌وه‌ی له ناوچه که‌نارییه‌کانی سووریا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا روویاندا به‌تایبه‌ت کوشتن و کۆمه‌ڵکوژییه جه‌ماوه‌ریه‌کان به ڕوونی ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ئێمه له عه‌قڵیه‌تی پاوانخوازانه ڕزگارمان نه‌بووه".
باسی له‌وه‌ش کرد‌و.ه، "ئێمه له ئیداره‌ی خۆسه‌ری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و تاوانانه ده‌که‌ین که له که‌ناراوه‌کان دژی گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام دراون و دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م کردارانه ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی تاریک که گه‌لی سووریا نایه‌وێت دووباره‌ی بکاته‌وه".
ئیداره‌ی خۆسه‌ری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاشیگه‌یاندووه، "به‌رده‌وامیی ئه‌م تاوانانه ڕێگری له بنیاتنانی ئاینده‌ی سووریا ده‌کات، سووریایێک که هه‌موو گه‌له‌که‌ی له‌خۆبگرێت به‌بێ تائیفه‌گه‌ری و شۆڤێنیزم".
داواشی کردووه، "لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانانه بکرێت، هه‌روه‌ها لیژنه‌کانی لێکۆڵینه‌وه دادپه‌روه‌رانه و شه‌فاف پێکبهێ،درێت بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییه‌کانی ئه‌وه‌ی ڕووی داوه و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی ئه‌و تاوانانه بکه‌ن".
ئیداره‌ی خۆسه‌ری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌شڵێت: "جارێکی دیکه داوا له هه‌موو هێزه نیشتمانییه‌کانی سووریا و گه‌لی سووریا ده‌که‌ین که پێکه‌وه کار بکه‌ن بۆ ئه‌نجام دانی دیالۆگێکی نیشتمانی بنیاتنه‌ر که به‌شداربێت له بنیاتنانی داهاتووی سووریا بۆ هه‌موو سووریاییه‌کان، چوونکه ته‌نها به‌مشێوه‌یه ده‌توانین ڕێگای ئه‌و که‌سانه بگرێت که هه‌وڵی کوشتن و قڕکردنی سوورییه‌کان ده‌ده‌ن".
Your Comment