بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده له لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی سووریا و هێرش کردنه سه‌ر عه‌له‌ویه‌کان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سووریاوه داوای له ئه‌حمه‌د شه‌رع کرد، لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی سه‌ر عه‌له‌وییه‌کان بکات.
مه‌زڵووم کۆبانی له لێدوانێکدا بۆ ڕۆیته‌رز رایگه‌یاندووه: "ده‌بوو محه‌مه‌د جۆلانی (ئه‌حمه‌د شه‌رع) ده‌ستوه‌ردانی له کۆمه‌ڵکوژییه‌کان بکردایه".
مه‌زڵووم ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه، "گرووپه‌کانی لایه‌نگری داعش و چه‌کدارانی سه‌ر به تورکیا به‌رپرسیاری سه‌ره‌کین له هێرشه‌کان".
مه‌زڵووم عه‌بدی داوای له ئه‌حمه‌د شه‌رع کردووه، "چاو بخشێنێته‌وه به چۆنییه‌تی دامه‌زراندنی سوپای نوێی سووریا و ڕه‌فتاری گرووپه چه‌کداره‌کان".
کۆبانی ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردووه، "چه‌ند گرووپێک هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌نێو سوپادا ناکۆکی مه‌زهه‌بی و ناوخۆیی دروست بکه‌ن".
Your Comment