بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد، لەبارەی ئاڵۆزیەکانی سووریا و شەری گرووپە چەکدارەکانی کاناراوەکانی سووریا و هێزەکانی دەسەڵاتی سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند: "پێویستە شەڕوپێکدادانەکان لە سووریا ڕابگیرێت و دەست بە دیالۆگ بکرێت".
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری جەختی لەوەش کردەوە، چارەسەری ئاشتیانە و ئەنجامدانی گفتوگۆ تاکە بژاردەیە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان وتیشی: "بەردەوامیی توندوتیژی تەنیا کارەسات و دووبەرەکی زیاتری لێدەکەوێتەوە".
ئیلهام ئەحمەد لە درێژەی پەیامەکەیدا داوا لە هەموو لایەنەکانی سووریا دەکات پەنا بۆ گفتوگۆ ببەن و هیواشی خواست دەسەڵاتدارانی دیمەشق هەموو هێرشەکانیان ڕابگرن.
ناوبراو وتیشی: "بەنیگەرانیەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی سووریا و پەرەسەندنە مەترسیدارەکان دەکەن کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان هەیە و جەختیش لە پاراستنی گیانی هاوڵاتیان دەکاتەوە".
Your Comment