بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌و په‌یامه‌یدا لەبارەی دۆخی ناوخۆیی سووریا ڕایگه‌یاند: "سووریا یه‌ک دڵ و یه‌ک جه‌سته‌یه له ڕۆژئاوا تاکوو ڕۆژهه‌ڵات، شوێنی گێره‌شێوێنانی تێدا نابێته‌وه و واباشتره هه‌رچی زووه چه‌کدارانی عه‌له‌وی خۆیان ڕاده‌ست بکه‌ن تا بۆیان دره‌نگ نه‌بووه، ئەگەر دڕکێک بە پارێزگایێکی سووریادا بچەقێت، هەموو پارێزگاکانی دیکە بۆی هەڵدەستن، بەشێک لە پاشماوەکانی ڕژێمی کەوتوو، هەوڵیاندا سووریای نوێ تاقی بکەنەوە".
شه‌رع بە هێزه‌کانی حکوومه‌ته‌که‌شی ڕاسپاردووە: "ئاسایشی هاوڵاتییان بپارێزن و له دیله‌کان نه‌ده‌ن و پێشێلکارییه‌کان حه‌کیمانه کۆنتڕۆڵ بکه‌ن، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته قۆناغی پاکبوونه‌وه‌ی سووریایه له‌که‌سانی نه‌یار و دوژمن به ئارامی و پیشکه‌وتن، ئه‌وانه‌ی هێشتا ده‌یانه‌وێ ئاژاوه‌گێڕیی به‌رده‌وام بێت و هاوڵاتییان پشوو نه‌ده‌ن و به‌ره‌و قۆناغێکی سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌ران هه‌نگاو نه‌نێن".
ئه‌وه‌شى وت: "لە سووریای ئەمڕۆدا هیچ جیاوازییێک لەنێوان دەسەڵات و گەلدا نییە، ئەو وڵاتە بۆ هەمووان گرنگە و واتای بۆ هەمووان هەیە، بۆیه نابێت ترس لەسەر وڵاتێک هەبێت کە خاوەن ئەمجۆرە گەل و ڕۆحە بێت".
Your Comment