لە شەڕ و پێکدادانە ناوخۆییەکانی سووریا زیاتر لە ٧٠ کەس کوژران

لە چەندین ناوچەی سووریا شەڕ و پێکدادانان لە نێوان هێزەکانی سەربە حکوومەتی کاتی و گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان ڕوویدا تا ئێستا ٧٠ کەس کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: "لانیکەم ٧٠  کەس لە کەناراوەکانی سووریا لە ئەنجامی شەڕی نێوان هێزەکانی حکوومەتی کاتی و گرووپە چەکدارەکان کوژراون".
شەڕی گرووپە چەکدارەکان بە توندوتیژترین هێرشەکان لە دوای ڕووخانی ئەسەد، دژی دەسەڵاتی نویی سووریا دادەنرێت.
حکوومەتی کاتی دەڵێت: "ئەو چەکدارانە پاشماوەی ڕژیمی پێشوون"، گرووپە چەکدارەکانیش دەڵین: "ئەوان خەڵکی ڕەسەنی ناوچەکەن و دەسەڵاتی سووریا بە هۆی جیاوازی پێکهاتەیی ئاینی و نەتەوەیی هێرشیان دەکاتە سەر". 
دوابەدوای دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکان لە شەوی ڕابردوو، کاروانێکی سەربازی سەر بە هێزەکانی حکوومەتی کاتی چوونەتە ناوچەکە قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگاکانی لازقیە و تەرتووس و حومس ڕاگەیەنرا. 
شاری لازقییە تەرتوس و حومس ژمارەیەکی زۆری لە  پێکهاتەی عەلەوییەکان تێیدا نیشتەجێن، حکوومەتی کاتی سووریا بەپێشێلکاری گەورە تۆمەتبار دەکەن. 

News Code 225003

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha