ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا
-
داواکارییە سەرەکیییەکانی ENKS لە ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکرێن
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا داواکارییە سەرەکییەکانی ئەنجومەنەکەیان لە سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا ئاشکرا دەکات و دەڵێت پێویستە کورد وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن و سەرەکیی سووریا لە دەستووردا دیاری بکرێت.
-
دیداری شاندی ENKS و شەیبانی؛ جەخت لە مافی کورد کرایەوە
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سووریا کۆ بوەوە.
-
ENKS: پرسی کورد پەیوەستە بە ڕەگ و ڕیشەی دامەزراندنی دەوڵەتی سووریاوە
ئەنجومەنی نیشتمانیی كوردی لە سووریا لە ڕاگەیاندنێکدا دەڵێت پرسی کورد پرسێکی نیشتمانییە و جەخت لەسەر حکوومەتێکی نا ناوەندێتی دەکاتەوە.
-
ئەنەکەسە:
چارەسەری دۆخی سووریا بە توندوتیژی ناکرێت
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS) لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا سەبارەت بە ئاڵۆزبوونی دۆخی وڵات هۆشداریی داوە و دەڵێت چارەسەری دۆخی سووریا بە توندوتیژی ناکرێت.
-
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی و شاندێکی باڵای ENKS بڵاو کرایەوە
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ENKS) کرد. شاندەکە پێکهاتبوو لە سکرتێر و نوێنەری پارتە سیاسییەکانی نێو ئەنەکەسە.
-
ئەنەکەسە جەخت لە گفتوگۆیەکی جددی لەگەڵ دیمەشق دەکاتەوە
ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، پێویستە گفتوگۆیەکی جددی لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق بكرێت بۆ دڵنیابوون لە گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و گشتگیر بۆ پرسی کورد.
-
ئایا بەرەی یەکگرتووی PYD-ENKS هەمبەر دیمەشق هەڵوەشاوەتەوە؟
هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی بەرەی یەکگرتوو لە نێوان دوو ڕەوتی سەرەکی کوردەکانی سووریا- ئەنجومەنی نیشتمانی کورد ( ENKS) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD)- بە کردەوە شکستی هێناوە. جیاوازییە ئایدۆلۆژی و جیوپۆلیتییەکان بووەتە هۆی ئەوە لیژنەی هاوبەشی دوو لایەنەکە شکست بهێنێت لەوانە تێڕوانینی ENKS بۆ فیدیڕاڵیزمی نەتەوەیی کورد لە بەرامبەر مکووڕ بوونی PYD لەسەر پێکهاتەیێکی فرە نەتەوەیی. بووەتە هۆی شکست هێنانی لیژنەی هاوبەشی دوو لایەنەکە. لە ئێستاشدا ENKS ڕێگایەکی نوێ گرتووە بەر بە کردنەوەی نووسینگەیێک لە دیمەشق و ڕاکێشانی پشتیوانی تورکیا، دوبەرەکی نێوان کوردەکانی سووریا قووڵتر بووەتەوە.