دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیست رایگەیاند، "لێدوانەکە کە لە ئیمراڵی نووسراوە و لە ۲۷ـی شوباتی ۲۰۲۵ لەلایەن شاندی دەم پارتی بۆ رای گشتی خوێندراوەتەوە، سەرتاپای بەنرخ و گرنگە. سەرچاوەی وەبەرهێنانی ئەو کەسانەی لە هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەترسن بەزوویی وشک دەبێت و تورکیا بووژانەوەیێکی بێوێنە بەدی دەهێنێت."
باخچەلی ئاماژەی بەوە داوە، ئەو لێدوانانەی لە قەندیلەوە هاتوون، تەواوکەری بانگەوازەکەی ئۆجەلانن و ئەمەش دڵخۆشییە.
سەرۆکی مەهەپە گوتیشی، یەکبوونی هەڵوێستی سەرکردەکانی پەکەکە لە قەندیل لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان و پشتگیری کردنیان لە بانگەوازی ۲۷ـی شوبات لەم قۆناخەدا سوودی هەموو کەسێکی تێدایە.
باخچەلی روونی کردووەتەوە لە میدیادا هەندێک کەس نیەتیان باش نییە و هەوڵ دەدەن بانگەوازی ۲۷ـی شوبات رەش بکەن و دەیانەوێ هەنگاوەکانی ئاشتی و ئارامی تێکبدەن.
Your Comment