بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی خۆی تایبه‌ت به ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له به‌غدا، به به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له حكومه‌تی فیدراڵ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدا.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه له ده‌ستپێكدا، مەسروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه، دابین كردن و داكۆكی كردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كه به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژووی و نیشتمانی هه‌موومانه، بۆیه بانگهێشتنامه‌مان ئاراسته‌ی هه‌موو فراكسیۆنه كورستانییه‌كان كرد و هیواداربووین هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌شداریان تێدا كردبا تاوه‌كوو پێكه‌وه به ئاشكراوڕووبه‌ڕوو، گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كان بكه‌ین له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕاستییه‌كان.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هەرێم دووپاتی كرده‌وه كه: "ئه‌ركی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه جیا له شایسته داراییه‌كان، چه‌ندین بابه‌تی نیشتیمانیی دیكه‌مان هه‌یه كه داكۆكی له‌سه‌ر بكه‌ین وه‌ک جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور و چاره‌نوسی ناوچه دابڕێندراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، و ماف وشایسته‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ک به‌شێک له دامه‌زراوه‌ی به‌رگریی وقه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه و قوربانیانی ده‌ستی تاوانه‌كانی ڕژێمی پێشوو و خاپووركردنی ٤٥٠٠ گوندی كوردستان، كه ده‌ستووری عێراق به ده‌قی ئاشكرا بڕیاری ئه‌م قه‌ره‌بووانه‌ی داوه، كه ناكرێ ئێمه هه‌موو كێشه و داواكانی خۆمان له بابه‌تی مووچه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه كه به داخه‌وه به‌غدا توانیویه‌تی كێشه‌كانی ئێمه بچووك بكاته‌وه و سه‌رقاڵمان بكات به‌وه‌ی مانگانه مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌درێ یان نا".
سه‌رۆک وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان وتی: "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئێمه گرنگه و ئه‌گه‌ر ئێمه یه‌كهه‌ڵوێست بین و به‌غدا هه‌ست به‌وه بكات كه كوردستان جددیه له‌وه‌ی پێداگیریی له‌سه‌ر مافه‌كانی خۆی ده‌كات، باوه‌ڕ ناكه‌م به‌غدا بتوانێت خه‌ڵكی كوردستان په‌راوێز بخات و ئه‌م داواكارییانه‌ی كوردستان نادیده بگرێ. بۆیه ئێمه نابێ بكه‌وینه ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌تێكی نادروست كه ئامانجی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان بچووک بكاته‌وه و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان پێشێل بكات".
ناوبراو وتیشی "به داخه‌وه ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ئێستا به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، مامه‌ڵه‌ی فیدڕاڵیه‌ت و قه‌واره‌یه‌كی فیدڕاڵی نییه، چوونكه له‌گه‌ڵ پارێزگایه‌كیش به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه ناكه‌ن كه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌یكه‌ین، بۆیه ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات، ڕه‌فتارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌یه و دژ به ده‌ستووری عێراقه و ناگونجێت له‌گه‌ڵ سیستمی فیدڕاڵیی و قه‌بووڵكراویش نییه".
مه‌سروور بارزانی جه‌ختی كرده‌وه كه "ئێمه ده‌بێ ئه‌م په‌یوه‌ندییه ڕاست بكه‌ینه‌وه. ده‌ستوورێكمان هه‌یه ده‌بێ پابه‌ندی ده‌ستوور بین و ڕێز له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بگیرێت. زۆرجار به‌غدا ئێمه ده‌باته به‌ر دادگای باڵای فیدڕاڵی، به حیساب بڕیاری ئه‌م دادگایه به‌هێزتره له‌وه‌ی هه‌ندێک هه‌نگاو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگیرێته به‌ر، به‌ڵام بینیمان كه مامه‌ڵه‌كردنیش له‌گه‌ڵ دادگای فیدڕاڵی به میزاجه. كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان بوو هه‌میشه په‌نایان بۆ بردووه، به‌ڵام كه دادگای فیدڕاڵی بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان دابێت، په‌راوێزیان خستووه".
سه‌رۆک وه‌زیرانی هەرێم دووپاتی كرده‌وه كه "ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێ ساڵی ٢٠٢٥ خه‌ڵكی ئێمه له‌و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێیه‌دا ڕزگاری ببێت، چوونكه شایسته‌ی ئه‌وه نییه به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. خه‌ڵكی ئێمه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ڕێز له خه‌بات و قوربانیدانی بگیرێت وه‌ک هه‌موو خه‌ڵكی تری عێراق. مووچه و شایسته داراییه‌كانی پێ بدرێت. ئێمه داوای یه‌كسانی و مافه‌ده‌ستوورییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دروست بكرێت".
دواتر وه‌زیرانی دارایی و ئابووری، سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، پلاندانان، كاروباری پێشمه‌رگه، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی و كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ڕاپۆرت و زانیاری ورد پشت به‌ستوو به خشته و ژماره‌ی دروست و به‌ڵگه‌نامه پێشێل كردنی مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مامه‌ڵه‌ی نادادپه‌روه‌رانه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه و تاوتوێ كردنی بابه‌ته‌كان، كۆبوونه‌وه جه‌ختی له چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان و هاوهه‌ڵوێستی و هاوئاهه‌نگیی پێویستی نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرده‌وه له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ته‌واوی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێم له به‌غدا له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ خه‌رج كردنی مووچه، هاوتای ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و له كاتی خۆیدا و ڕێزگرتن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم وه‌ک قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی و ده‌ستووریی.
له كۆبوونه‌وه‌دا بڕیار درا:
یه‌كه‌م: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی فیدراڵ، به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش كار بۆ دابین كردنی مووچه‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ر دوازده مانگی ساڵی ٣٢٠٢٥ بكه‌ن . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، بڕیاردرا شاندێک له نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی فیدراڵ كۆببێته‌وه و په‌یامی هه‌رێمی كوردستانی پێ بگه‌یه‌نن كه پێویسته وه‌ک قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵی و ده‌ستووری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت و بۆ ساڵی ٢٠٢٥ كێشه‌ی مووچه چاره‌سه‌ربكرێت.
دووه‌م: وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێ به‌شدار بێت له پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه به به‌شی هه‌رێمی كوردستان له خشته‌ی پێشنیاركراوی خه‌رجییه‌كانی مووچه و خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن و پڕۆژه‌كانی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هه‌رێم و پارێزگاكان و خشته‌كانی سه‌رجه‌م شایسته‌كانی ساڵی دارایی ٢٠٢٥ به هاوبه‌شی له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و فیدراڵ ئاماده بكرێت، به تایبه‌تی بۆ به‌شی هه‌رێم و شایسته‌كانی و پله‌ی وه‌زیفی و میلاک به گوێره‌ی ده‌ستوور و بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی.
سێیه‌م: له ئێستاوه كار بكرێت له یاسای بودجه‌ی فیدراڵ، به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه دیاری بكرێت له سه‌ر بنه‌مای ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێم به پێی سه‌رژمێریی گشتیی ساڵی ڕابردوو و پێوه‌ره ده‌ستوورییه‌كانی دادپه‌روه‌ریی له ده‌ستنیشانكردنی به‌شی هه‌رێم له بودجه وه‌ک قه‌واره‌یه‌كی فیدراڵیی، دواتر به پێی تایبمه‌تدنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ک هه‌رێمێكی فیدراڵی، بۆ هه‌رێم بنێردرێت و له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی هه‌رێم دابه‌ش بكرێته‌وه.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە بەشداری نوێنەرانی هەرێم لە بەغداد کۆبووەوە و تێدا سێ بڕیاردران كە بریتین لە ناردنی شاندێک بۆ بەغدا بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێم، هەروەها داوا دەکەن هەرێم بەشداربێت لە پێداچوونەوە بە پشكەكانی لە بوودجەی عێراقدا و پشكی هەرێم لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتوان دیاری بكرێت.
News Code 224695
Your Comment