بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پێدانی مووچە حکوومەتی هەرێم لێی بەرپرسیارە و خەڵکی هەرێم دەنگی بۆ هەرێم داوە، پێویستە ئەو داهاتەی لە هەرێم هەیە کۆ بکرێتەوە و مووچەی پێ دابەش بکرێت، پێم وابێت ئەگەر کەمیش بێت خەڵک پێی ڕازیی دەبوو.
ئاماژەی بەوەکرد، پێش ٢٠٠٣ نە پارەی نەوت هەبوو نە ئەمریکا و مووچەش دابەش دەکرا، ئێستا داهاتی نەوت و ناوخۆ هەیە و ئەمریکا پارەمان پێدەدات و لە بەغدایشەوە پارەدێت، بەڵام هەر بەش ناکات.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات وتیشی: ئێستا هەرێمی کوردستان کە دەڵێن هیچمان نییە، هێندەی سووریا و ئوردن و لوبنان دەوڵەمەندە، با حزبەکان وازی لێبێنن و بێلایەنێک کۆی بکاتەوە بزانن چەندە.
Your Comment