ئەنفال
-
دوژمنانی دوێنێ، هاوبەشانی ئەمڕۆ/ محەمەد هادیفەر
پەیامی سوپاسگوزاریی «ڕەغەد سەددام حوسێن» بۆ مەسعوود بارزانی، دەبێت وەک «تیرۆرکردنی ڕەمزیی یادەوەریی گەلی کوردستان» بخوێنرێتەوە. کاتێک میراتگری ئەو حزبەی کە سییەکانی نەتەوەیەکی بە گازی خەردەل خنکاند، سوپاسی «هەولێر» وەک پەناگە و بنکەی خۆی دەکات، ئێمە لەبەردەم «پارادۆکسێکی بوونناسی»داین کە قەوارەی هەرێم لە ناوەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە دەکاتەوە.
-
برینی ساڕێژنەکراوی ئەنفال؛ ۱۵۴ ڕووفات لە پزیشكی دادی بەغدا نەهێنراونەتەوە
ئەگەرچی چەند ساڵێکە ڕووفاتی ۱۵۴ ئەنفالکراو لە پزیشكی دادی بەغدان، بەڵام تا ئێستا هەر لەوێن و نەهێنراونەتەوە هەرێمی کوردستان.
-
سوودانی: تاوانەکانی ئەنفال دژی هەموو بەها و یاساکان بوون
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، عێراقی ئەمڕۆ شانازی بە یەکپارچەیی و برایەتی پێکهاتەکانی دەکات لەژێر سایەی سیستمێکی دەستووریی دیموکراسیدا.
-
مەسعوود بارانی:
هێشتا هەندێک لەژێر کاریگەری ئەو فەرهەنگەدا ماون کە کوردی ئەنفال کرد
سەرۆکی پارتی داوا دەکات دەستوور " دادوەر" بێ لەنێوان هەولێر و بەغدا ، هەڵبژاردنی داهاتوو بتوانێ دۆخێکی سەلامەتتر و تەندروستتر بێنێتە پێش بۆ عێراق و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا".
-
مەسعوود بارزانی:
ئەگەر دەستوور جێبەجێ کرابا عێراق تووشی زۆرێک لەو کێشانە ئێستا هەیە، نەدەبوو
سەرۆکی پارتی ڕایگەیاند، عێراق لەسەر ئەو بنەمایە دامەزرا کە کورد و عەرەب هاوبەشن لەم وڵاتەدا، بەڵام نەوەک هەر نەبووینە شەریک، مافی هاوڵاتیشیمان نەبوو.
-
جەلادەکەی نوگرەسەلمان: ڕۆژانە بە بەرنامە زیندانییەکانمان برسی دەکرد
عەجاج ئەحمەد حەردان کە بە جەلادەکەی بەندیخانەی نوگرەسەلمان ناسراوە، دانی بە تاوانەکانیدا ناوە و دەڵێت، ڕۆژانە بە بەرنامە زیندانییەکانیان برسی کردووە و و ئاشکراشی دەکات کە تەنیا لە ماوەی ۱۰ مانگ دا یەک لەسەر سێی زیندانییەکان گیانیان لەدەست داوە.
-
لە ئامێدی گۆڕێکی بەکۆماڵ دۆزرایەوە
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گوندی مێرگەتیای سەر بە شارۆچکەی ئامێدی دۆزرایەوە، کە حەوت ڕووفاتی سەردەمی بەعسی تێدایە.
-
خێڵی عوبێد ئیدیعا دەکەن ئەو کەسەی دەستگیرکراوە عەجاج تکریتی نییە
کەسایەتیی و ڕیشسپییەکانی خێڵی عوبێد، ڕایدەگەیێنن "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، عەجاجەکەی نوگرە سەلمان نییە و کەسێکی بێ تاوانە.
-
تیمێکی تایبەت بۆ کاری کۆکردنەوەی بەڵگەکان لەدژی عەجاج پێکهێنرا
خانمی یەکەمی عێراق ڕایگەیاند بە ئامانجی کەمکردنەوەی گوشارەکان لەسەر قوربانیانی دۆسیەی "عەجاج ئەحمەد حەردان" تیمێکی تایبەت بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان ڕاسپێردراون.
-
یەکێتی نووسەرانی کوردستان:
دەستگیرکردنی جەلادەکەی نوگرە سەلمان کۆدی نهێنی زۆر دەرگای تر دەکاتەوە
یەکێتی نووسەرانی جێنۆسایدی کوردستان، ڕاینگەیاند: دەستگیرکردنی عەجاج زۆر دەرگای تر دەکاتەوە و دەمانگەیەنێتە زۆر نهێنی شاراوە.
-
دەستگیر کردنی «جەلادەکەی نوگرە سەلمان»؛ هیوایێکی نوێ بۆ زیانلێکەوتوانی ئەنفال
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی عەجاجی نوگرەسەلمانی ڕاگەیاند و دەڵێت، کەسوکارەکەی بۆ چەواشەکردنی دەزگا ئەمنییەکان، بانگەشەی مردنییان کردبوو.
-
لە یادی ۴۲ ساڵەی کۆمەڵکوژیی بارزانییەکاندا؛
سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی 42هەمین ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكان ڕایگەیاند پرسە و هاودەنگیی خۆمان ئاراستەی برایانی بارزانی دەکەین بە تایبەتی بەڕێز مەسعوود بارزانی.
-
خەساری مادی و مەعنەوی زیانلێکەوتوانی ئەنفال قەرەبوو بکرێتەوە
ئهدههم بارزانى له۴۲مین ساڵیادى جینۆسایدى بارزانیهكاندا پهیامێكى بڵاو كردهوه، دهڵێت:"دەبێ ئەو بەعسیانەی کوردستانیانی ئەنفال و کیمیاباران و بارزانییەکانیان جینۆسایدکرد، لهكوردستان دهربكرێن".
-
له یادی ۴۲ ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکاندا، سەرۆکی پارتی:
تا عەقڵیەتی شۆڤینی مابێت، عێراق هیچ کات ناحەسێتەوە
سهرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگهیاند، ئەو عەقلیەتەی لەپشتەوەی ئەو تاوانە و تاوانەکانی تر بوو عەقڵیەتی شۆڤینی و نکۆڵیکاری بوو کە بۆ هەموو عێراق بووە سەرچاوەی نەهامەتی و دواکەوتن، بە داخەوە هێشتا هەندێک کەس هەن کە عیبرەتیان لە مێژو وەرنەگرتووە و هەر بەو عەقلیەتە سیاسەت دەکەن.
-
محەمەد حاجی مەحموود:
ئێمە کیمیاباران کراین و گوندەکانمان لەگەڵ خاک تەخت کرا کێ بەهانامانەوەهات
محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: هەندێک کە بە ناسنامە کوردن، فرمێسکی تیمساحی بۆ غەززە ئەڕێژن، ئێمە کیمیاباران کراین، ئەنفال کراین و گوندەکانمان لەگەڵ خاک تەخت کرا، کێ بەهانامانەوەهات، زۆر وڵات و میللەتی ناوچەکە پەیامی دەستخۆشییان بۆ بەعسییەکان نارد