لەسەر ئارگربەستی هەمیشەیی لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ دەکەین

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند لەڕێگای هاوپەیمانانەوە لەسەر ئارگربەستی هەمیشەیی لەگەڵ تورکیا گفتوگۆ دەکەین.

کوردپرێس

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی "ڕووناهی" زانیاریی لەسەر چەند پرسی گرنگ ئاشکرا کرد و وتی:

لەبارەی ڕووخانی بەشار ئەسەد:

-ئاگاداری چۆنیەتیی دەستپێکردنی هێرشی هێزەکانی (HTŞ) بۆ سەر هێزەکانی ڕژێمی شام بووین و داواشمان لێکرا بەشداری بین و بەشداریمان نەکرد.

لە بارەی رێککەوتن لەگەڵ بەرەی شام:

-  لەگەڵ هەیئەی تەحریری شام/ هەتەشە، لەبارەی دێزوور و حەلەب ڕێککەوتنمان هەیە و لەو چوارچێوەیە دێرزوورمان ڕادەستی هەتەشە کرد.

- بەگوێرەی ڕێککەوتنمان لەگەڵ هەتەشە، هەر دوولا شەڕی یەکدی ناکەین.

 - بەگوێرەی ڕێککەوتنمان لەگەڵ هەتەشە، هێزەکانمان لە حەلەب ماون.

 - هەتەشە ئاگاداریکردینەوە هێرش ناکەنە سەر سنوری ئیدارەی خۆسەر.
 
- تورکیا لە هێرشەکەی هەتەشە، ڕووسیای ئاگادارکردبوویەوە

- چاوەڕێی ئەوە نەبووین ڕژێم بەو خێراییە بکەوێت

لە بارەی گفتوگۆوە لەگەڵ دیمەشق: 

- هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەین بەمەبەستی فەراهەمکردنی زەمینەی چوونی شاندێکمان بۆ دیمەشق و گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی شاندەکە بەردەوامن.

-  نامانەوێت ئەزموونی ناکۆکی لایەنەکانی باشوری کوردستان و پەرتەوازییان لە سەردان و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەغداد دووبارە بکەینەوە.

-  لە ناو خۆماندا چ ناکۆکییەکمان هەبێت، نابێت ئەو ناکۆکیانە لە سەردان و دانوستانەکانی دیمەشقدا بوونیان هەبێت و دەبێت پێکەوە و یەک دەنگ و یەک ڕەنگبین لەگەڵ دەرەوەی خۆمان

- پێویستەی باشوری کوردستان سەبارەت یەکخستنی نێوماڵی کوردیی لە ڕۆژئاوا ڕۆڵی ئەرێنی بینێت.

لە بارەی گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا:

-  ئامادەی گفتوگۆیین لەگەڵ تورکیا تا بە مەسەلەی ناوچەی ئارامیش دەگات کە تورکیا هەمیشە باسی دەکات.

-  فشارێکی زۆری ئەمریکییەکان و دۆستە بیانییەکانمان لەسەر تورکیا هەیە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان.

-  ئێمە مەترسی نین بۆ سەر ئاساییشی نەتەوەیی تورکیا.

- هێشتا مەترسییەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان نەڕەوینەتەوە.

- ڕێکەوتن لەسەر مەنبج کراوە و تورکیا پابەندی نەبووە و بڕیارە سبەینێ ئاگربەست و ڕێکەوتنەکە بکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

مەزڵووم عەبدی وتیشی: گەل و هەرێمەکانی خۆسەر لە ئاڵنگاری و هێرشەکان دەپارێزین.

لە بارەی ئاڵای نوێی سووریا:

قبووڵکردنی هەڵ کردنی ئاڵای ئێستای سوریا، لە لای ئێمە شتێکی نوێ نییە، ئێمە پێشتر لە کۆنفڕانسی دامەزراندنی یەپەگە قبووڵمان کردوە. ئاڵاکە هی سەردەمی سەربەخۆیی سووریا و کۆماری سووریایە، نەک کۆماری عەرەبی سووریی.

News Code 224531

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha