بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، نامەیەک بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دهنێرێت و جووڵهكانى تورکیای بە چاوەڕوانکراو زانیوه و نووسیویهتى، "ئامانجی تورکیا دروستکردنی ناوچەیەکی دیفاکتۆیە لەسەر خاکی ئێمە، پێشئەوەی تۆ (دۆناڵد ترەمپ) وەکوو سەرۆک دەستبەکاربیت".
ئهوهش له نامهكهدا هاتووه: "تورکیا دەیەوێت گوشار لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا بکات، وەکوو دەسەڵاتداری سەر خاکی ئێمە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، هۆشداریش دهدهین ئەگەر تورکیا ئەو هێرشە دەستپێبکات لێکەوتەی کارەساتباری دەبێت".
وهكوو له نامهكهى ئیلهام ئەحمەدیش بۆ ترهمپ نووسراوه، "بەدرێژایی سنوور دەبینین تورکیا هێزەکانی کۆ کردووەتەوە، خەڵکی سڤیلی ئێمە لەژێر ترس و دڵەڕاوکێ و وێرانکاریی و مردندان، باوەڕمان پێتە کە لەوەرگرتنی دەسەڵات وەکوو سەرۆکی ئەمریکا ڕێگریی لەو کارەساتە بکەی، چوونکە ئەردۆغان گوێ لە تۆ دەگرێت، متمانەمان هەیە کە جارێکی دیکە بەدەم داواکاری تۆوە بێت".
له كۆتایی نامهكهشدا جهختی كردوهتهوه، "سەرکردایەتیی یەکلاکەرەوەی ئێوە دەتوانێت ڕێگریی لەو داگیرکارییە بکات، پارێزگاریش لە شکۆو سەلامەتی ئەوانە بکات کە وەکوو هاوپەیمانی نەگۆڕی ئەمریکا ماونەتەوە لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکان".
Your Comment