مەزڵووم کۆبانێ
-
ناوەندی ڕاگەیاندنی SDF:
مەزڵوم کۆبانێ لە سلێمانی بەئامانج نەگیراوە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات رەتی کردەوە، مەزڵوم کۆبانێ لە سلێمانی کرابێتە ئامانج.
-
ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
سەردانی نوێنەرانی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا بۆ ئیدارەی خۆسەر هەڵگری پەیامێکی گرینگە
بەشی سووریا- ئەندامێکی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: سەردانەکانی ئەم دواییەی نوێنەرانی سیاسی و سەربازیی ئەمریکا بۆ ئیدارەی خۆسەر هەڵگری ئەم پەیامە بوو کە پێوەندی و هەماهەنگیێکی باش لەنێوان هەردوو لایەنەکەدا هەیە. هەروەها دەری خست کە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی سووریای بایکوت کردووە و حکوومەتی ناوەندیی هیچ کاریگەریی لەسەر ئیدارەی خۆسەر نەماوە.
-
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
هەندێک شانەی نووستوو نائارامییەکان بۆ لێدان لە ئاسایشی ناوچەکە دەقۆزنەوە
بەشی سووریا- مەزڵوم کۆبانێ هۆشداری دەدات لەوەی هەندێک شانەی نووستوو خۆپیشاندانەکانی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا بقۆزنەوە بۆ لێدان لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.
-
لە کاردانەوەیێکدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مەزڵووم کۆبانی؛
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی سویدی بانگهێشت کرد
بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باڵیۆزی سویدی لە ئەنقەرە بانگهێشت کرد بەهۆی ئەوەی پیتەر هۆلکفیست وەزیری بەرگریی سوید کۆبوونەوەیێکی ئۆنلاینی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ساز کردبوو.
-
ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئەمریکا جیدیە لە نێوەندگیریی کوردانی سووریا
بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: ئەمریکا بە ئامانجی گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەیهەوێت کە حزبە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا بگەنە ڕێککەوتن و بۆیە پێویستە کە کوردەکانیش ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ بەرەو پێش بردنی ستراتێژیی خۆیان لە سووریا.
-
پێویستە ENKS خۆی ئامادەی خولێکی دیکەی دانوستانەکان بکات
بەشی سووریا- ئەندامێکی لێیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: پێویستە بەپێی ڕێککەوتنەکان ئەنجومەنی نیشتمانی خۆی ئامادەی دانوستانەکان بکات.
-
جێگری سەرۆکی شەپێلای ئازادیی کوردستان (ŞAK) لە سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
پەیەدە بڕوای بە یەکگرتن نییە
بەشی سووریا- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) ڕایگەیاند: لەژێر ناوی دانوستان پەیەدە خەریکی فریودانی خەڵکە.