ئاڵای نوێی سووریا
-
تێڕوانینی مەزڵووم عەبدی بۆ ڕاستییەکانی سووریای نوێ
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: "ساڵی ۲۰۲۶ بۆ ئەحمەد شەرع یەکلاکەرەوە دەبێت، ئەگەر بتوانێت پێداویستییەکانی گەلی سووریا دابین بکات سەردەکەوێت".
-
دیمەشق پێشنیاری فەڕەنسای بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ SDF لە وڵاتانی عەرەبی ڕەت کردەوە
فەڕەنسا پێشنیازی کرد حکوومەتی سووریا و شاندی هەسەدە کە بڕیاربو لە پاریس کۆ ببنەوە شوێنەکەیاند بگۆڕێت بۆ ئوردن، سعوودیە یان هەرێمی کوردستان، بەڵام دەسەڵاتدارانی دیمەشق ڕەتیانکردوەتەوە.
-
لە سووریای نوێدا یەکگرتنەوە بە واتای هاوبەشی دێت و بە زۆر ناسەپێنرێت
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد گۆڕانکاری ڕیشەیی سیاسی و جیۆپۆلەتیکی بەخۆیەوە بینیوە و دەشڵێت چەمکی یەکگرتنەوە بە واتای هاوبەشی دێت و سووریای نوێ لەسەر بنەمای هاوبەشییەکی نوێ لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵاتدا دادەمەزرێت، یەکگرتنەوە بە زۆر ناسەپێنرێت".
-
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
بانگەشەی هێرشی هەسەدە بۆ سەر بنکەی هێزەکانی حکوومەتی ڕاگوزەر دوورە لە ڕاستیەوە
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی سووریاوە بڵاو کراوەتەوە و باس لە پەلاماری بنکەکانیان لەلایەن هەسەدەوە دەکات.
-
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا:
پێویستە کورد لە قۆناغی نوێی سیاسی سووریا ڕۆڵ بگێڕێت
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا پێویستە ڕاگرتنی جەنگە لە باکووری سووریا و پێدانی ڕۆڵە بە کورد لە قۆناغی نوێی سیاسی ئەو وڵاتەدا.