بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌زڵووم كۆبانێ له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" بڵاویكرده‌وه، "پێشوازی لە بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی عەقەبەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عه‌ره‌بی سەبارەت بە سووریا دەکەین، هەروەها دەستخۆشی لە ڕۆڵی کاریگەری عەرەبی دەکەین لە كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له سووریا".
مەزڵووم عەبدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "جەخت لەسەر پێویستیی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەکەینەوە، بەگوێرەی ئەوەی لە بەیاننامەی کۆتاییدا هاتووە، لەسەر هەموو خاکی سووریا، وەک هەنگاوێکی جەوهەری بۆ خۆشکردنی ڕێگایەک بەرەو گفتوگۆیەکی بنیاتنەر کە ببێتە هۆی بنیاتنانی سووریایەکی نوێ".
فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده باسی له‌وه‌كردوه، "سەقامگیرکردنی سووریا بە بەشداری کردنی هەموو لایەنەکان و دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی خاکەکەی دەستپێدەکات، ئەوەش ڕێگە خۆشدەکات بەرەو ئاشتییەکی بەردەوام".
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ڕایگه‌یاند، پێشوازی لە ڕاگەیەنراوی كۆتایی لوتكەی عەقەبە دەكەن لەبارەی دۆخی سووریا.
News Code 224539
Your Comment