بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی بە بۆنەی کەوتنی حکوومەتی ئەسەد بڵا وکردەوە و ڕایگەیاند، "ساتێکی مێژووییە لە سووریا کە کەوتنی ڕژێمی سەرکوتکاری دیمەشق دەبینین".
عەبدی ڕاشیگەیاند، "ئەم گۆڕانکارییە هەلێکە بۆ بنیادنانی سووریای نوێ لەسەر بنەمای دیموکراسی و دادگەریی و مافی هەموو سوورییەکانی تێدا زامن بکرێت".
هاوکات ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، "سەردەمی سەرکوتکردن کۆتایی هات".
ئیلهام ئەحمەد دەشڵێت: "ئەمڕۆ لاپەڕەی ڕابردوو دەپێچرێتەوە و دەرگای ئومێد بۆ یەکخستنی هەوڵی سوورییەکان لە پێناو داهاتوویەکی باشتر دەکرێتەوە کە لەسەر دادگەریی و دیموکراسی بنیاد بنرێت".
بەرپرسەکەی کوردستانی سووریا داواشی کرد کە "با چەکەکان بێدەنگ بکەین و دیالۆگ بکەینە بنەمای ئاشتی و بنیادنان".
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات دوای کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد ڕایگەیاند، لە ساتێکی مێژوویداین و داوش دەکات لە سووریای نوێدا مافی هەموو سوورییەکان زامن بکرێت.
News Code 224494
Your Comment