بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراێکدا، ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتی دەم) لەبارەی کۆتایهاتنی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، دەڵێت: "ئیتر پێویستە سووریا پەند لە ڕابردوو وەربگرێت و لەپێناو وڵاتێکی ئازادیخوازدا، بە بەشداریی سەرجەم چینەکان دەستوورێکی نوێ بە سازان بۆ سووریا بنووسرێتەوە".
لە بارەی گەڕانەوەی ئاوارەکان، پارتی دەم داوا دەکات نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە بیانییەکان دەوریان هەبێت و لە بارەی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێوە دەڵێن " لەڕێگەی پێکهێنانی حکومەتێکی راگوزەرەوە کە کورد، عەرەب، کریستیان و کەمایەتییەکانی دیکەی تێدا بێت، رێگە لەبەردەم ئاساییبوونەوەی دۆخی سووریا بکرێتەوە".
بەرەبەیانی ٨ ی کانوونی یەکەم بەرەی شام و هاوپەیمانەکانی چوونە ناو شاری دیمەشق، سەرۆکی س.وریا بەشار ئەسەد لەگەڵ خێزانەکەی هەڵهات بۆ ڕووسیا و بەمەش کۆتایی بە حوکمی ٥٣ ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هات.
Your Comment