بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ژەنەڕاڵ کۆرێلا سەردانی فەرماندە سەربازییەکان و ئەندامانی خزمەتگوزاری ئەمریکای لە چەند بنکەیەک لە سووریا کرد، هەروەها سەردانی هێزەکانی سووریای دیموکرات-ی هاوبەشمانی لە شکسپێهێنانی داعش کرد".
ئاماژەی بەوەش کرد، جەنەڕاڵە ئەمریکیەکە هەڵسەنگاندنی بۆ ڕێوشوێنەکانی پاراستن و بارودۆخی خێرای بەرەسەندنی ململانێکانی سووریا و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ڕێگری‌کردن لە دووبارە بڵاو بوونەوەی داعش کرد.
لای خۆیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، فەرماندەی گشتی هێزەکانیان، ژەنەڕاڵ مەزێووم عەبدی، پێشوازیی لە لیوا مایکل کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و شاندی یاوەری کردووە.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی هه‌سه‌ده باسی له نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کانی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌که کرد، هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین کاریگه‌ریەکانیان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و دۆسیه‌ی هەڵپەسێراوی کامپی هۆل و ده‌ستگیرکراوانی داعش.
بەپێی ئەوەی ماڵپەڕی فەرمی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاوی کردووەتەوە: کۆرێلا ڕایگەیاندووە کە دامەزراوە سەربازی و حکوومییەکانی ئەمریکا دژی هەر هێرشێکی تورکیان بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی هەسەدە، لە دیدارەکەدا باس لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و هاوکارییەکان لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) کراوە، جگە لە جەختکردنەوە لە زیادبوونی هەوڵەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پشتیوانی لە سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له گفتوگۆکه‌دا تیشک خرایه سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانەی که‌مپی ئه‌لهۆل و ئه‌و زیندانانه‌ی که ئەندامانی داعشیان تێدایه، هه‌روه‌ها پێویستی به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دۆسییە و که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌که‌ی.
Your Comment