لە ڕێگەی ئەمریکییەکانەوە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا و تەحریر شام هەیە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئامادەیی خۆیان بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق دەربڕی و دەشڵێت لە ڕێگەی ئەمریکییەکانەوە پەیوەندیمان لەگەڵ تورکیا و تەحریر شام هەیە.

مەزلووم کۆبانێ، لەمیانەی دیدارێکی ڕۆژنامەواندا لەگەڵ کەناڵی ئەلحەداس ڕایگەیاند، "پەیوەندیمان لەگەڵ حکوومەتی نوێ لە دیمەشق دەبێت و ئامادەین بۆ ئەو پەیوەندیە،  پێویستی نوێنەرایەتی کردنی هەموو ناوچەکان و پێکهاتەکان لە سووریا لە ڕێگەی دیالۆگەوە بێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، لەڕێگەی ئەمریکیەکانەوە پەیوەندیان لەگەڵ تورکیا هەیە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژیەکان، هەروەها لە ڕێگەی ئەمریکیەکانە و پەیوەندیان لەگەڵ تەحریر شامیش هەیە.

مەزلووم کۆبانێ باسی لەوەش کرد، "هیچ پەیوەندیەک و گونجاندنێکیان لەگەڵ ڕژێمی پێشووی سووریادا نییە، هێزەکانیان زۆرترین ململانێیان لەگەڵ ڕژێمی پێشوودا هەبووە".

ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەن بۆ پەیوەندیکردن بە دەسەڵاتی نوێوە لە دیمەشق و بە مەبەستی بەشداریکردنیان لەگەڵ هێزە نوێیەکان لە پڕۆسەی سیاسی لە سووریا.

News Code 224519

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha