پەیامی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی سووریا

سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان په‌يامێکی لەبارەی ڕووداوەکانی سووریا بڵاو کردەوە و دەڵێت، "هه‌موو ململانێيه‌ک که‌ دۆخى ناوچه‌که‌ ئاڵۆزبکات ڕە‌ت ده‌که‌ينه‌وه."

کوردپرێس دەقی پەیامەکە بڵاو دەکاتەوە:

ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ بايه‌خێکى زۆره‌وه‌ چاودێريی پێشهاتەکانی سووریا دەکه‌ين. داوا لە هەموو لایەک دەکەین زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیيانە بگرنە بەر، به‌ شێوه‌يه‌ک دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو پێکهاتەکانی سووریا، لەوانە گەلی کورد، دەستەبەر بکات، هه‌روه‌ها بەشداريی کارايان لە داڕشتنی داهاتووی وڵاتدا، مسۆگەر بکات.

هەرێمی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ى عێراقدا پابەنديی خۆی بە پاراستنی پەیوەنديی هاوسەنگ و کارکردن بۆ بەهێزکردنی هاوکاريی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیريی سووریا دووپات دەکاتەوە. هه‌موو ململانێيه‌ک که‌ دۆخى ناوچه‌که‌ ئاڵۆز بکات ڕه‌ت ده‌که‌ينه‌وه‌، هه‌روه‌ها جەخت له‌ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرى و بەرژەوەنديی هەموو گەلان و پێکهاته‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌که‌ينه‌وه‌.

له‌ کاتێکدا پێشهاته‌کان خێران، جەخت له‌ گرنگيی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەکەینەوە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی سەقامگیر بۆ سووریا. بۆيه‌ داوا له‌ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ناوچه‌که‌ ده‌که‌ين ڕۆڵى خۆيان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌ بگێڕن،‌ هه‌روه‌ها پشتگیريمان بۆ خواستەکانی گەلی سووریا بۆ ئاشتی و ئازادی، دووپات ده‌که‌ينه‌وه‌.

News Code 224502

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha