ئیلهام ئەحمەد
-
سەردانی ئیلهام ئەحمەد و مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق؛
یەکەم هەنگاوی کرداری بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی عەبدی و شەرع
فەرماندەی گشتیی هەسەدە و هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەچنە دیمەشق و لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆ دەبنەوە.
-
ئیلهام ئەحمەد:
پێویستە خۆبەڕێوەبەریی ناوچە کوردییەکان لە سووریا مسۆگەر بکرێ
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە پەرلەمانی ئەورووپایە و داوای گەرەنتییەک دەکات بۆ بەردەوامیی رێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق.
-
شاندێکی کورد بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی ئەورووپا دەکات
بڕیارە رۆژی چوار شەممە شاندێکی کوردی لە سووریاوە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی ئەورووپادا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بکەن.
-
ئیلهام ئەحمەد:
سووریا لەبەردەم مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێدایە
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر هۆشداری دهدات لە مەترسی هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ لە سووریا لە نێوان بەردەوامی گرژییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.
-
ئیلهام ئەحمەد: دۆخەکە زۆر هەستیارە و ئەمریکاش تەنیا تەماشا دەکات
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت دۆخەکە زۆر "هەستیارە" و ئەمریکا تەنیا تەماشا دەکات.
-
ئیلهام ئەحمەد: بۆ بەدیهاتنی ئاشتی ئامادەی پەیوەندی و دیالۆگ لەگەڵ تورکیاین
ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بۆ "کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە لە ئیستەنبووڵ بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند: کاتێک پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەستی پێکرد، یەکسەر کاریگەرییەکانی بینران، شەڕ کۆتایی هات. ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندی و دیالۆگدا بین.
-
ئیلهام ئەحمەد بەشێوەی ئۆنلاین وتارێک لە کۆنفڕانسی ئیستەنبووڵ پێشكهش دەکات
هاوسەرۆکی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە یەکەمین ڕۆژی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک كه له ئیستەنبووڵ بهڕێوهدهچێت بە ڕێگەی تەلەفۆنەوە وتارێک پێشکەش دەکات.
-
سەنتەری تەمل؛
مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بۆ بینینی ئۆجەلان سەردانی تورکیا دەکەن
ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی مانگی داهاتوو هەریەکە لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری سەردانی تورکیا بکەن و دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ئەنجام بدەن
-
ئیلهام ئەحمەد:
پشتگوێخستنی مافی پێکهاتەکان هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکانی سووریایە
بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر ڕایگەیاند، پرسی کورد، سیستمی ناوەندیی و پشتگوێخستنی مافی پێکهاتەکان هۆکاری سەرەکیی ناکۆکییەکانی سووریایە.
-
چیرۆکی هەڵوەشانەوەی دیداری ئەسعەد شەیبانی و ئیلهام ئەحمەد
بڕیاربوو خولێکی نوێی دانوستان لە نێوان شاندێکی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکوومەتی سووریا لە دیمەشق بەڕێوەبچێت، دوای شکستی خولێکی هاوشێوە لە پاریس زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر، بهڵام شهیبانی ئاماده نهبووه کۆبوونهوهکه ئهنجام بدات لهکاتێک قامیشلۆ داوای بهشداری کردنی ئهمریکای له کۆبوونهوهکهدا کردوه، ئهوهش دهبێته دووهمین کۆبوونهوه که لهلایهن حکوومهتی دیمهشقهوه ههڵدهوهشێنرێتهوه.
-
ئیلهام ئەحمەد:
پۆستی وەزیری بەرگریی سووریا بۆ مەزڵووم کۆبانی پێشنیاز كراوە
ئیلهام ئەحمەد ئاشکرای دەکات لە چوارچێوەی پلانێک بۆ تێکەڵکردنی هەسەدە بۆ ناو سوپای سووریا، پۆستی وەزیری بەرگری سووریا بۆ مەزڵووم کۆبانی پێشنیاز كراوە.
-
ئیلهام ئەحمەد:
شێوازی ئاخاوتنی باخچەلی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا و ناوچەکە ناکات
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەسەر وتەکانی ئەمدواییەی دەوڵەت باخچەلی و هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە کوردەکانی سووریا لە ئەگەری تێکەڵ نەبوونیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووری، هاتە دەنگ.
-
ئیلهام ئەحمەد جەخت لەسەر یەکڕیزیی کورد و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکاتەوە
ئیلهام ئهحمهد هاوسهرۆکی فهرمانگهی پهیوهندییهکانی دهرهوهی ئیدارهی خۆبهڕێوهبهریی باکوور و ڕۆژههڵاتی سووریا ڕایگهیاند: دژی پڕۆژهی پارچه پارچهکردنی خاکی سووریاین.
-
گفتوگۆی ئیلهام ئەحمەد و ئەسعەد شەیبانی لەبارەی سیستەمی لامەرکەزی لە سووریا
نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەری کورد و حکوومەتی کاتیی سووریا لە دیمەشق بۆ درێژەدان بە دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان هەردوولا کۆ بوونەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی شێوازێکی گونجاوی سیستەمی لامەرکەزی کردووە.
-
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە سەرۆکایەتیی ئیلهام ئەحمەد گەیشتە دیمەشق
شاندێکی تەکنیکیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆ هێورکردنەوە و ئارامکردنەوەی گرژییەکانی حەلەب چوونەتە دیمەشق و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک بکەن.
-
ئیلهام ئەحمەد:
بهردهوامبوونی قۆناغی ڕاگوزهر دهتوانێت دهرگا بهڕووی شهڕی ناوخۆ لە سووریادا بکاتهوە
هاوسهرۆکی بهشی پهیوهندییهکانی دهرهوهی ئیدارهی خۆسهری باکوور و ڕۆژههڵاتی سووریا هۆشداریی دا لهوهی بهردهوامبوونی قۆناغی ڕاگوزهر لە سووریا به شێوهیهکی "ناتهواو" دهتوانێت دهرگا بهڕووی مهترسی شهڕی ناوخۆدا بکاتهوه و ههڕهشه له ئاشتیی مهدهنی بکات.
-
ئیلهام ئەحمەد:
پێوەندیی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ تورکیا هەیە؛ ئامانجمان تێکەڵ بوونی هێزەکانە نەک چەکدانان
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگهیاند: پهیوهندیان لهگهڵ حکوومهتی تورکیا ههیه و دهشڵێت، لهگهڵ سوپای سووریا سهرنجیان لهسهر یهکگرتنه نهک دانانی چهک.
-
بۆ پشگیری کردنیان لە چارەسەریی سیاسی؛
ئیلهام ئەحمەد سوپاسی ئەمریکا و فەرەنسا دەکات
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری وێڕای دەریڕینی پێزانینی خۆی لە پاڵپشتیەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا لە چارەسەری سیاسی لە سوریە، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە پەرەسەندنی گوتاری شەڕئەنگیزانە و تۆمەتبار کردنی لایەنی بەرامبەر لەلایەن بەرپرسە فەرمیەکانی سووریاوە دەربڕیووە و جەختی لە سەر گفتوگۆی نێوان لایەنەکانی سووریا کردەوە.
-
لە کۆنفرانسی پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا:
ئیلهام ئەحمەد جەخت لە پێکهێنانی سیستەمی ئەمنی، ئابووری و پەروەردەی ناناوەندی دەکات
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە کۆنفرانسی "پرسی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ئامادەبوو.