ڕێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین

حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: "گۆڕانکاریی خێرا و کەوتنی رژێمی دەسەڵاتداری سووریا، سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکى حکوومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە: "رێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و هیوادارین سووریای داهاتوو، ئازاد و ئارام و دیموکراتیک و سەقامگیر بێت".
حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەیدا داواکارە لە سووریاى داهاتوودا مافی هەموو گەل و پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.

News Code 224500

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha