ڕاگەیێندراوی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە

سەرۆكایەتی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەبارەی هێرشەكەی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی ئیسرائیل بە کەڵک وەرگرتن لەو بۆشاییەی کە بۆ سوپای ئەمریکا لە عێراقدا هەیە، ژمارەیەک مووشەکی دوورهاوێژی ئاسمانییان ئاراستەی سێ پارێزگای وڵاتەکەمان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكایەتی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاو كردەوە كە تێیداهاتووە: "نەتەوەی بەرز و بە پەرۆشی ئێرانی ئیسلامی ئاگادار دەکەینەوە؛ فڕۆکەکانی دوژمنی زایۆنی، لە دەسدرێژکارییەکی ئاشکرا و بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بە کەڵک وەرگرتن لەو بۆشاییەی كە لەبەردەستی سوپای تیرۆریستی ئەمریکادا لە عێراق، هێرشەكەی ئەنجام داوە".

ئاماژەی بەوەش كردووە، "ئەو شوێنە ۱۰۰کیلۆمەتر لە سنورەکانی ئێرانەوە و لە دورە، لەوێوە ژمارەیەک موشەکی ئاسمانی دور مەودا ئاراستەی هەریەكە لە پارێزگاکانی ئیلام، خوزستان و دەوروبەری پارێزگای تاران كران و  زیانێکی سنووردار و کەم کاریگەرییان لێکەوتەوە بۆ چەندین سیستەمی ڕادار کە هەندێکیان دەستبەجێ چاک دەکرێنەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە: "لەم کارە ناشەرعی و نایاساییەدا، بە ئامادەیی بەرگری ئاسمانی وڵات، ژمارەیەکی بەرچاو لە موشەکەکان ڕێگرییان لێکرا، هەروەها ڕێگری لە فڕۆکەکانی دوژمن کراوە بۆ چونە ناو ئاسمانی وڵاتەکە".

ئەوەشی خستەڕوو، "کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پاراستنی مافی یاسایی و ڕەوای خۆی بۆ وەڵامدانەوە لە کاتی گونجاودا، جەخت لەسەر دامەزراندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە غەززە و لوبنان بۆ پێشگرتن لە کوشتنی خەڵکی بێدەسەڵات و چەوساوە دەکاتەوە".

لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، "حکوومەتی تیرۆریستی و تاوانکاری ئەمریکا کە ڕۆڵی ناوەندی دەگێڕێت لە پاڵپشتی کردن لە کردەوە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە تێکدانی ئاسایشی ناوچەکەدا، هۆشداری دەدرێت لە بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی ململانێ و نائەمنی لە ناوچەکە و کوشتنی خەڵکی بێتاوان، بە تایبەت لە غەززە و لوبنان ئەم ڕژێمە نایاسایی و ناشەرعیە ڕاگیراوە و خۆی و هاوپەیمانەکانی خستۆتە ئەو تاڵاوەی کە ڕژێمی داگیرکەر دروستی کردوە".

ئەركانی گشتی ئێران داوا لە خەڵکی ئێران، میدیا، شارەزا و پسپۆڕان دەکات، "دەنگۆ و گێڕانەوەی باوەڕپێنەکراو پشتگوێ بخەن و لە ڕێگەی سەرچاوە فەرمییەکان و میدیای نیشتمانییەوە بەدواداوون بۆ هەواڵە ڕاستەکان بکەن".

News Code 224285

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha