بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگهیهندراوێكی وهزارهتی دهرهوهی عێراقدا هاتووە فوئاد حسێن ڕایگهیاندووه: "عێراق بەڵینی لە ئێران وەرگرتووە کە خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارنەهێنێت"، هۆشداریشدا لهوهی كه خاكی عێراق و ئاسمانەکەی بوەتە بەشێک لە مەیدانی ململانێکانی ناوچەکە.
فوئاد حوسێن، ئاماژهی بهوهش كردووه، ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکە لە ئارادایە و کار و کاردانەوەکان بەرەو پێکدادانی زیاتر دەچن، بهڵام دهڵێت: "دەبێت دیاری بکەین ئێمە وەک دەوڵەت جموجۆڵ دەکەین یان وەک هێزی بەرگری و شۆڕشگێڕی، ناکرێت دەوڵەت و شۆڕش لە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتدا کۆ بکەینەوە، دەبێت سیاسەتی دەرەوەمان ئاشکراو دیاریکراو بێت".
فوئاد حوسێن باسی لهوهش كرد: "ئەمریکا رۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە رێگریکردن لە ئیسرائیل تا هێرش نەکاتە سەر بارەگا و پێگای گرووپەکان لە عێراق".
Your Comment