ئەرتەشی ئێران شەهید بوونی دوو ئەندامی خۆی ڕاگەیاند

هێزه‌كانى ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید بوونی دوو سه‌ربازی خۆی به‌هۆى هێرشەکانی شەوی ڕابردووى ڕژێمی زایۆنییەوە ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی ڕاگەیێندراوەکەی ئەرتەشی ئێران بەمشێوەیە:

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِیمِ

مِنَ الْمُؤْمِنِینَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَیْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَی نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ یَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِیلاً

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەکەکانی ئیسرائیل، بە مەبەستی بەرگریی لە ئاسایشی ئێران‌ و پێشگرتن لە زیانگەیاندن بە نەتەوە و بەرژەوەندییەکانی ئێران، دوو لە سەربازەکانی بوونه‌ قوربانی".

هەر لەمبارەوە به‌رگریى ئاسمانى ئێرانیش ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: سیستمى به‌رگریمان وه‌ڵامی هێرشه‌كانى ئیسرائیلى داوه‌ته‌وه‌ و زیانمان زۆر كه‌مه‌.

News Code 224280

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha