هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
کردەوەکانی ڕژێمی زایۆنی ناوچەکەی ئێمەی کردووە بە شوێنی شەڕی هەمیشەیی
ئیسماعیل بهقایی ڕایگهیاند: وهڵامی ئێمە بۆ ڕژێمی زایۆنی بهرگری ڕهوایه و کردەوەکانی ئەو ڕژێمە ناوچەکەی ئێمەی کردووە بە شوێنی شەڕی هەمیشەیی.
-
ئەردەن و سووریا جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرت
دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی شانشینی ئەردەن و هێڵی ئاسمانی سووریا بڕیارن دا بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان.
-
سەدر: عێراق پێویستی بە شەری نوێ نییە
ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداری دا لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و دەڵێت عێراق و گەلەکەی پێویستیان بە شەری نوێ نییە.
-
ئەردەن ئاسمانی خۆی بەڕووی گەشتەکاندا کردەوە
دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئەردەن ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.
-
ڕێبەری باڵای شۆڕش لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ میللەتی ئێران:
هێزە چەکدارەکانمان ڕژێمی پیسی زایۆنی بێچارە دەکەن
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، رایگەیاند " ژیان لە ئیسرائیل تاڵ دەکەین، وا نەزانن هێرشێکیان کرد و تەواو بوو، ئەوان دەستپێشخەر بوون و جەنگێکیان دەست پێکرد".
-
حکوومەتی عێراق:
سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە سەربازییە دەکەین کە قەوارەی زایۆن کردیە سەر خاکی کۆماری ئیسلامی
حکوومەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند: بە تووندترین شێوە، سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە سەربازییە دەکەین کە لەلایەن "قەوارەی زایۆنییەوە" کراوەتە سەر خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی دەستدرێژیی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیانامەیێکی لەبارەی دەستدرێژیی سەربازیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە شەهید بوونی چەندین هاووڵاتیی سڤیل و زانای ئەتۆمەی فەرماندی سەربازیی لێکەوتەوە، بڵاو کردەوە.
-
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران لە هێرشی ئیسرائیلدا شەهید بوو
لە هێرشەکانی بهرهبهیانی ئهمڕۆدا جهنهڕاڵ حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران شەهید بوو.
-
سعوودیە بەتوندی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران سەرکۆنە دەکات
سعوودیە ئهمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیێکدا بەتوندی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران سهركۆنه کرد.
-
شەهید بوونی جەنەراڵ باقری ڕاگەیێندرا
محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاتی هێرشی بەرەبەیانی ڕژێمی زایۆنیدا شەهید بوو.