بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەم هەڵبژاردنەدا ١٤ پارت و هاوپەیمانی ڕکابەری لەسەر ٩٥ کورسیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن لەگەڵ پێنج کورسی بۆ کۆتا.
ڕۆژی هەینی، ١٨ی تەشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداریی گەیشتبووە سەدا ٩٧ و ٢٠٨ هەزار و ٥٢١ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، دەنگیان دا.
هەڵبژاردنەکە بەسەر چوار بازنەدا دابەشکراوە بەمشێوەیە:
هەولێر ٣٤ کورسی
سلێمانی ٣٨ کورسی
دهۆک ٢٥ کورسی
هەڵەبجە سێ کورسی
لە کۆی ئەو ١٠٠ کورسییە، پێنج کورسی بۆ کۆتا لە هەولێر، دهۆک و سلێمانی دانراون.
هەروەها لە کۆی ١١٩١ بەربژێر بۆ ئەو هەڵبژاردنە، ٩٤٩ بەربژێریان سەر بە حیزبەکانن، ١٢٣ بەربژێری هاوپەیمانێتییەکانن لەگەڵ ١١٩بەربژێری سەربەخۆ.
هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت. بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، دوو ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ دەنگدەری هەرێمی کوردستان، مافی بەشدارییان لە دەنگدانی گشتیدا هەیە.
ژمارەی دەنگدەرانی گشتی بەپێی بازنەکان:
بازنەی هەولێر: ٩٣٣,١١٥ دەنگدەر
بازنەی سلێمانی: ١,٠٠٨,٤١٢ دەنگدەر
بازنەی دهۆک: ٦٨٢,٧٩١ دەنگدەر
بازنەی هەڵەبجە: ٥٩،٣٠٠ دەنگدەر
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەزار و ٢٦٦ بنکە و شەش هەزار و ٣١٨ وێستگەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان کردووەتەوە.
ژمارەی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان بەپێی بازنەکان:
بازنەی هەولێر: ٤٩٨ بنکە و ٢٢١٣ وێستگەی دەنگدان
بازنەی سلێمانی: ٤٧٧ بنکە و ٢٣٧٣ وێستگەی دەنگدان
بازنەی دهۆک: ٢٦٤ بنکە و ١٥٩٦ وێستگەی دەنگدان
بازنەی هەڵەبجە: ٢٧ بنکە و ١٣٦ وێستگەی دەنگدان
بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ١٦ کونسوڵخانەی وڵاتان، ١٥ ڕێکخراو و ٢٢ دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتیی؛ نۆ هەزار و ٦١٠ ڕێکخراو و چاودێریی ناوخۆ و ٤٣ هەزار و ١٣٩ نوێنەری لایەنە سیاسییەکان؛ چاودێریی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
ژمارەی نوێنەر و چاودێرانی ناوخۆیی بەپێی بازنەکان:
بازنەی هەولێر
- ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان: ١٠٨٥٧
- ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی: ٣٣
- ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی: ٢٥٣٨
بازنەی سلێمانی
- ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان: ٢٣٨١٣
- ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی:٣٨
- ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی: ٤١٩٩
بازنەی دهۆک
- ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان:٨٢٠٤
- ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی:٢٧
- ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی:٢٨٧٣
بازنەی هەڵەبجە
-ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان:٢٦٥
- ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی:٠
- ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی: ٠
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوی هەزار و ١٩١ کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کردووە:
- ژمارەی کاندیدی پیاو: ٨٢٣
- ژمارەی کاندیدی ئافرەت: ٣٦٨
- ژمارەی کاندیدی حزبەکان: ٩٤٩
- ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: ١٢٣
- ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: ١١٩
- ژمارەی کاندیدی گشتی: ٨٤
- ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: ٣٨ (تورکمان ٢٠و ١٨ کریستییان).
Your Comment