پێگەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە سنووری بازنەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵەکانی (۲۰۱۸ و ۲۰۲۱)

دامەزراوەی میدیایی درەو لە ڕاپۆرتێکدا دەنگ و پێگەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵەکانی ۲۰۱۸ و ۲۰۲۱ لە پارێزگای سلێمانی تاوتوێ کردووە

لە دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی ۲۰۲۱ لەسەر ئاستی سنووری پارێزگای سلێمانی بەبێ ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و ناحییەکانی سیروان و هەورامان ئەنجامی دەنگی لایەنەکان بەجۆرێک بووە کە؛

🔹 یەکێتی پلەی یەکەمی گرتووە و ۱۱۸ هەزار و ۵۸۶ دەنگی بە ڕێژەی ۳۲%ی دەنگەکان بەدەست هێناوە.

🔹 نەوەی نوێ بە پلەی دووەم دێت و ۱۰۲ هەزار و ۹۲۲ دەنگی بە ڕێژەی ۲۸% بەدەستهێناوە.

🔹 پارتی سێیەم بووەو ۵۱ هەزار و ۴۱۴ دەنگ و نزیکەی ڕێژەی ۲۸%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

🔹 کۆمەڵ چوارەم بووەو ۳۹ هەزار و ۷۸۱ دەنگ و نزیکەی ڕێژەی ۱۱%ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەدەست هێناوە.

🔹 بزوتنەوەی گۆڕان، پێنجەم بووەو ۱۷ هەزار و ۸۴۶ دەنگ و نزیکەی ڕێژەی ۵%ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەدەست هێناوە.

🔹 یەکگرتوو شەشەم بووەو ۱۵ هەزار و ۸۵۲ دەنگ و زیاتر لە ڕێژەی ۴%ی دەنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەدەستهێناوە.

یەکەم؛ ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران ۱۰/۱۰/۲۰۲۱ لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەبێ پارێزگای هەڵەبجەو ناحیەکانی سیروان، خورماڵ و هەورامان

بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر ئاستی گشتی سنوری پارێزگای سلێمانی کە دابەشی سەر ۵ بازنەی هەڵبژاردن کرابوون بەبێ دەنگی لایەنەکانی لە پارێزگای هەڵەبجەو ناحیەکانی سیروان، خورماڵ و هەورامان لە بازنەی ۳ی پارێزگای سلێمانی ئەنجامی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیە بووە کە لە خشتە و چاتی ژمارە ۱دا هاتووە، بەجۆرێک؛

- یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بێ ژمارەی دەنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کە هاوپەیمانیان هەبوو پلەی یەکەمی گرتووە و ۱۱۸ هەزار و ۵۸۶ دەنگی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی ۳۲%.

- نەوەی نوێ لە پلەی دووەمدایە بە ۱۰۲ هەزار و ۹۲۲ دەنگ و بە رێژەی ۲۸%.

- پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی سێیەمدایەو ۵۱ هەزار و ۴۱۴ دەنگی هەیە بە رێژەی ۱۴%.

- کۆمەڵی دادگەری کە لە ۳ بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو لە پلەی چوارەمدایەو ۳۹ هەزار و ۷۸۱ دەنگی هەیە بە ڕێژەی نزیک لە ۱۱%.

- بزوتنەوەی گۆڕان بە بێ ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کە هاوپەیمانیان هەبوو و لە ۴ بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو لە پلەی پێنجەمدایەو ۱۷ هەزار و ۸۴۶ دەنگی هەیە بە ڕێژەی نزیک لە ۵%.

- یەکگرتووی ئیسلامی تەنها لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو لە پلەی شەشەمدایەو ۱۵ هەزار و ۸۵۲ دەنگی بەدەستهێناوە بە زۆرتر لە ڕێژەی ۵%.

- لە چوار بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی سەربەخۆ هەبووەو لەگەڵ لایەنەکانی دیکە ۲۲ هەزار و ۲۸۳ دەنگیان هەیە بە رێژەی ۶%.

خشتە و چارتی ۱

پێگەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە سنووری بازنەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵەکانی (۲۰۱۸ و ۲۰۲۱)

دووەم؛ دەنگی لایەنەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ۲۰۱۸ و ۲۰۲۱ لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

۱.    ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران ۱۲/۵/۲۰۱۸ لە سنوری پارێزگای سلێمانی

بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر ئاستی گشتی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، ئەنجامی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیە بووە، بەجۆرێک؛

-    یەکێتی نیشتمانی کوردستان پلەی یەکەمی گرتووە و ۲۵۹ هەزار و ۳۷۸ دەنگی بەدەستهێنابوو.

-    بزوتنەوەی گۆڕان بە پلەی دووەم هاتوەو ۱۵۴ هەزار و ۹۴۷ دەنگی بەدەستهێنابوو.

-    نەوەی نوێ لە پلەی سێیەمدا بووەو ۶۳ هەزار و ۷۶۰ دەنگی بەدەستهێنابوو.

-    کۆمەڵی دادگەری لە پلەی چوارەمدا بووەو ۵۱ هەزار و ۵۶۳ دەنگی بەدەستهێنابوو.

-    پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی پێنجەمدا بووەو ۴۸ هەزار و ۷۰۶ دەنگی بەدەستهێناوە.

-    هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە پلەی شەشەمدا بووەو ۴۶ هەزار و ۵۵۲ دەنگی بەدەستهێنابوو.

-    یەکگرتووی ئیسلامی تەنها ۳۰ هەزار و ۱۹ دەنگی بەدەستهێناوەو لە پلەی حەوتەمدا بووە.

۲.    ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران ۱۰/۱۰/۲۰۲۱ لە سنوری پارێزگای سلێمانی

بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر ئاستی گشتی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو سەرجەم قەزاکان کە دابەشی سەر ۵ بازنەی هەڵبژاردن کرابوون، ئەنجامی دەنگی لایەنەکان بەم شێوەیە بووە، بەجۆرێک؛

-    هاوپەیمانی کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پلەی یەکەمییان گرتووە و ۱۴۱ هەزار و ۶۶۰ دەنگیان بەدەستهێناوە بە ڕێژەی ۳۶%.

-    نەوەی نوێ لە پلەی دووەمدا بووەو ۱۰۶ هەزار و ۳۱۸ دەنگی بەدەستهێناوە بە رێژەی ۲۷%.

-    پارتی دیموکراتی کوردستان لە پلەی سێیەمدا بووەو ۵۴ هەزار و ۸۹۱ دەنگی بەدەستهێناوە بە رێژەی ۱۴%.

-    کۆمەڵی دادگەری کە لە ۳ بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو لە پلەی چوارەمدا بووەو ۴۴ هەزار و ۶۳۹ دەنگی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی سەروو ۱۱%.

-    یەکگرتووی ئیسلامی تەنها لە دوو بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووەو لە پلەی پێنجەمدا بووەو ۲۲ هەزار و ۸۷۶ دەنگی بەدەستهێناوە بە نزیکەیی ۶%.

-    لە چوار بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی سەربەخۆ هەبووەو پلەی شەشەمیان گرتووە و ۱۶ هەزار و ۸۸۵ دەنگیان بەدەستهێناوە بە رێژەی زۆرتر لە ۴%.

-    پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان پلەی حەوتەمی گرتووە و ۲ هەزار و ۷۴۹ دەنگی بەدەستهێناوە بە رێژەی کەمتر لە ۱%.

تایبەت بە بەراوردی دەنگی لایەنەکان لە هەردوو هەڵبژاردنی ڕابردوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی بڕوانە خشتەو چارتی ژمارە ۲

خشتە و چارتی ۲

پێگەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە سنووری بازنەی پارێزگای سلێمانی لە ساڵەکانی (۲۰۱۸ و ۲۰۲۱)

سێیەم؛ پارێزگای سلێمانی لە چواچێوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ۲۰/۱۰/۲۰۲۴ بەڕێوەبچێت. لە دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و بەشێک لە بەندەکانی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بیانووی نادەستوری بوونیانەوە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە لە کۆتاییەکانی مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو. لەوکات بەدواوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییە بۆ ڕێکخستنی ڕێوشوێنەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لەو چوارچێوەیەشدا ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە چوارچێوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ۴ی حوزەیرانی ۲۰۲۴ یاسای دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی پەسەند کرد، کە هەرێمی کوردستان دابەشی سەر ۴ بازنەی هەڵبژاردن دەکات.

لە دەقی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا هاتووە، هەرێمی کوردستان دابەشکراوە بەسەر ۴ ناوچە بازنەی هەڵبژاردن ئەوانیش؛ بازنەکانی "هەولێر، دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجە"ن.

بەپێی بڕیارەکە، پەرلەمانی کوردستان لە ۱۰۰ کورسی پێکدێت و دابەشکراوە، بەم شێوەیە: هەولێر ۳۴ کورسی نێویاندا ۱ کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و ۱ کورسی بۆ تورکمان، سلێمانی ۳۸ کورسی لەنێویاندا ۱ کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی و ۱ کورسی بۆ تورکمان، دهۆک  ۲۵ کورسی لەنێویاندا ۱ کورسی بۆ پێکهاتەی مەسیحی، و بازنەی هەڵەبجە ۳ کورسی بەبێ هیچ کورسییەک بۆ پێکهاتەکان تەرخان کراوە.

ئەوەی لەم ڕاپۆرتەدا جێگەی بایەخ دەبێت بازنەی پارێزگای سلێمانییە، کە ۳۶ کورسی گشتی  و ۲ کۆتا بۆ پێکهاتەکانی تورکمان و مەسیحی تەرخان کراوە. سنوری ئیداری پارێزگای سلێمانی پێکدێت لە قەزای ناوەندی سلێمانی و شارباژێڕ، ماوەت، قەرەداغ، سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن، پشدەر، ڕانیە، دوکان، کەلار، دەربەندیخان، کفری و چەمچەماڵ و ناحیەکانی سنوری پارێزگا و قەزاکان.

بەپێی گوتەی گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق "جومانە غەلای" کە لە ۲۱ی نیسانی ۲۰۲۴دا ڕایگەیاندووە؛ "کۆی گشتی ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی گشتی بریتییە لە هەزار و ۲۶۶ بنکە... پارێزگای سلێمانی ۴۷۷ بنکەی هەڵبژاردنی تێدا دەبێت. وێستگەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بریتییە لە ۶ هەزار و ۲۹۸ وێستگە... ۲ هەزار و ۳۶۴ وێستگەی دەنگدانیش لە پارێزگای سلێمانی دەبێت".

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ۲ ملیۆن و ۸۸۸ هەزار و ۱۶۲ کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەدا کۆی گشتی ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگای سلێمانی بریتییە لە ملیۆنێک ۷۸ هەزار و ۶۸۷ دەنگدەر، بەشێوەیەک ملیۆنێک و ۳ هەزار و ۷۷۲ کەسیان لە دەنگدانی گشتی و ۷۴ هەزار و ۹۱۵ کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەیە.

News Code 224120

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha