ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
-
یاریی نوێی هێزەکان لە کەرکووک/ گەڕانەوەی تورکیا بۆ کەرکووک دوای سەدەیەک
بەراوردکردنی ڕەوشی تورکیا لە کەرکووک لە نێوان ساڵانی ۱۹۲۶ و ۲۰۲۶ نیشانی دەدات کە ئەنقەرە دوای سەدەیەک، لە وەرگرتنی بەشێکی کەمی داهاتی نەوتەوە گەیشتووەتە بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی گەورەترین پڕۆژەی نەوتی باکووری عێراق.
-
گەڕانەوەی کۆمپانیا نەوتییە زەبەلاحەکانی ڕۆژاوا بۆ کەرکووک
دوو کۆمپانیای گەورەی نەوتی «بی پی»ی بەریتانی و «کۆنۆکۆفیلیپس»ی ئەمریکی لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی نوێدا، پەرەپێدانی یەکێک لە گرنگترین کێڵگە نەوتییەکانی عێراق لە کەرکووک دەگرنە ئەستۆ. ئەم پڕۆژە ٢٥ ملیار دۆلارییە، جگە لە ئامانجە ئابوورییەکانی، نیشاندەری هەوڵەکانی بەغدایە بۆ زیادکردنی پێگەی کۆمەڵگا نەوتییەکانی ڕۆژاوا لە پیشەسازیی وزەی عێراقدا و کەمکردنەوەی هەژموونی کۆمەڵگاکانی چین.
-
تورکیا لە کەرکووک؛ چاوێک لەسەر سیاسەت و چاوەکەی تر لەسەر نەوت
کۆمپانیای حکوومیی نەوتی تورکیا بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی بەرفراوان لەگەڵ کۆمپانیای بەریتانیی BP، پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی کەرکووکی خستە سەرووی کارنامەی بەرنامە هاوبەشەکانیانەوە.
-
نوێنەری بەرەی تورکمانی:
گۆڕینی پۆستەکانی کەرکووک لە نێوان کورد، عەرەب و تورکماندا دەکرێت بە یاسا
«ئەرشەد ساڵحی» ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنی پەیوەست بە دابەشکردن و گۆڕینی پۆستە کارگێڕییەکانی کەرکووک لە نێوان سێ پێکهاتە سەرەکییەکەدا، خەریکە دەبێتە یاسا.
-
داهاتووی لێڵی کەرکووک؛ ئایا کورد بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ دەبێت «چاوەڕێی موعجیزە» بێت؟
سڕینەوەی ماددەی ١٤٠ لە کارنامەی حکوومەتی نوێی عێراق، جارێکی دیکە داهاتووی کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان بەغدا و هەولێری خستووەتە ناو تەمومژی نادیارییەوە؛ دۆخێک کە بە بڕوای چاودێران، بێ ڕێککەوتنی سیاسی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندی، هیچ چارەسەرێکی بۆ بەدی ناکرێت.
-
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان:
بەغدا پێچەوانەی بنەما گشتییەکانی مادەی ۱۴۰ـی دەستوور، هەنگاو دەنێت
سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی ناونیشانی ئیداری (گوڵاڵە) لە ناحیەوە بۆ قەزا هەوڵێکی ترە بۆ گۆڕانکاری لە دیموگرافیای بەشێکی تری ناوچە کوردستانییەکان.
-
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم:
قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە تاقیکردنەوەکانی کەرکووکدا پێشێل کردنی ئاشکرای دەستوورە
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگهیاند، هێشتا بڕیارهکهی خوێندنی باڵای عێراق بۆ قهدهغهکردنی زمانی کوردی له تاقیکردنهوهکاندا وهک خۆی ماوه و کێشهکه چارهسهر نهکراوه.