وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە فەرمی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی بڵاو کردەوە.
ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەریدەخات سلێمانی و هەڵەبجە، کە لە کاتی سەرژمێریدا بە یەک پارێزگا هەژمار کراون، لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین بە تەمەن و کەمترین منداڵیان هەیە.
لە هەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر لە ۸ ملیۆن خێزان هەن، لەو ژمارەیە نزیکەی ۶ ملیۆنیان لە شار و دوو ملیۆن خێزانیشیان لە گوند دەژین.