بە گومانین لە سەرژمێرییە گشتییەکەی عێراق

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە گومانەوە لە سەرژمێرییەکەی عێراق دەڕوانێت و دەڵێت پێویستە بە هەستیارییەوە لەسەر ئەم پرسە بوەستن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی لە ناوچە کوردستانییەکانی سنووری ماددەی ١٤٠ بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە کە "ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە ئەڕوانین".

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لە بارەی سەرژمێرییەوە:

وەک لای ھەمووان ئاشکرایە، بڕیارە لە ٢٠/١١/٢٠٢٤ ئەمساڵدا سەرژمێری گشتی دوای چەندین ساڵ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، بێگومان ئەنجامدانی سەرژمێری بابەتێکی گرنگە و ڕاستەوخۆ گرێ دراوی کۆی لایەنە جیاوازەکانی ژیانە و بە ھۆیەوە دەوڵەت باشتر دەتوانێت سود لە تواناکانی ببینێت و ھۆکارێکی بنچینەیی پێشکەوتنەکانی لەسەر بەندە لەم چوارچێوەیەدا پشتیوانیکردن لە سەرژمێری کارێکی تەواو ڕاستە، بەڵام ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە ئەڕوانین.

لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم چوونکە لە لایەک ماددەی١٤٠ی دەستوور جێبەجێ نەکراوە و لە لایەکی تریش مێژووی سەرژمێریەکانی ڕابردوو ئەزمونێکی تاڵ و کاریگەری خراپیان لەسەر نیشتیمانەکەمان دروست کردووە بە سوپاسەوە لە دەرئەنجامی ھەوڵەکانی وەزارەتی پلان و دەستەی ئاماری ھەرێم کاری جدی کرا بە ئاراستەی نەھێشتنی کاریگەری سیاسی لەسەر پرسەکە، بەڵام بە بڕوای ئێمە پێویستە بە ھەستیاریەوە لەسەر ئەم پرسە بوەستین بۆیە ئێمە لە دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ئامادەکاری تەواومان کردووە لە ڕۆژی ١٩/٩/٢٠٢٤ لە شاری ھەولێر دیدارێکی سیاسی لەگەڵ کۆی ھێزە کوردستانییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ڕێک بخەین و بە وردی ھەڵسەنگاندن بۆ ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدەین تواناکانیش یەک بخەین بە ئاراستەی گەڕانەوەی تەواوی ئاوارە و خەڵکی خۆڕاگری ئەو ناوچانە کە ئێستا لە شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان دەژین.

News Code 224106

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha