بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لهمیانی کۆنگرهیهکی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند،: "دەبوایە پەلە نەکرێت له سەرژمێری و دهبوو دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە ئهوکات سەرژمێریی دانیشتوان لە کەرکووک بکرایە، بۆیە داوا دەکەین ئەم پرۆسەیە دوا بخرێت و پەلە لە جێبەجێ کردنی نەکرێت، چوونکە ماددەی ۱۴۰ جێبەجێ نەکراوە".
ئاماژهی بهوهش کرد، ئهگهر هاوڵاتییانی ئاوارەی کەرکووک ئەگەر نەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هەموو مافەکانیان لە هاوکارییەکانی پێدانی خۆراک لە لایەن بریکارەوە لەگەڵ بەشە نەوت و هەموو هاوکارییەکانی دیکەیان دەبڕدرێت، لە هەموو ماف و هاوکارییەکان بێبەش دەکرێن.
بەرپرسی لقی سێی پارتی نمونهی گوندی زهرتکی هێنایهوه و وتی، "گوندی زەرتک تا ساڵی ۱۹۸۸ کە خاپوور کرا یەک ماڵە عەرەبی تێدا نەبوو، بەڵام ئێستا لە قۆناغی گەمارۆ و ژمارە لێدانی پڕۆسەی سەرژمێری نزیکەی ۲۸ ماڵە عەرەب و هەشت ماڵی کوردی تێدا تۆمارکراوە، لە کاتێکدا زیاتر لە ۲۵۰ خێزانی ڕەسەنی خەڵکی ئەو گوندە لە ناوچەکانی کوردستان بڵاو بوون و خەڵکی عەرەب لە جێگەی ئەوان تۆمارکراون".
Your Comment