بەشی ئێران- مەرزی زەمینیی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە بارودۆخێکدا کە بەندەرەکانی وڵات ڕووبەڕووی گەمارۆ و گوشاری بیانی بوونەتەوە، دەتوانێت ببێتە یەکێک لە سەرەکیترین ڕێگا جێگرەوەکان بۆ هێشتنەوە و گەشەپێدان بە بازرگانیی ئێران لەگەڵ وڵاتانی بیانی. ئەم بابەتە تەنها تەنها ڕێگاچارەیەکی کورت خایەن بۆ دەربازبوون لە گرفتە هەنووکەییەکان نییە بەڵکوو دەفرایەتییەکی ستراتێژیکە بۆ دووبارە نووسینەوەی شێوازی بازرگانیی ناوچەیی ئێران. بەمحاڵەشەوە مسۆگەر کردنی ئەم دەفرایەتییە پێویستی هەیە بە تێڕوانینێکی چەند ڕەهندی لەسەر بنەمای شرۆڤەکارییە پسپۆڕانەکان.
سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، گۆڕینی ناونیشانی ئیداری (گوڵاڵە) لە ناحیەوە بۆ قەزا هەوڵێکی ترە بۆ گۆڕانکاری لە دیموگرافیای بەشێکی تری ناوچە کوردستانییەکان.