بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبی سیاسی بە پەیامێکى کورتدا، وەڵامى ڕاگەیەندراوەکەى مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دایەوە و ڕایگەیاندووەچەند هاوار بکەن، قسە بکەن و بەیاننامە بڵاو بکەنەوە، هەرچیەک دەکەن، حەقیقەتی ۳۱ی ئابی ۱۹۹۶ ئەوەیە: ۳۱ی ئاب (دفع الافسد بالفاسد) بوو.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ساڵڕۆژی ڕووداوەکانی ۳۱ی ئابی ۱۹۹۶دا لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ۲۸ ساڵی تەواو بەسەر خیانەتی ۳۱ی ئاب، کارەساتی هەرە گەورەی ژیانی سیاسیی گەلەکەمان تێپەڕدەبێت کە پەلاماردانی سوپای فاشستی بەعس بوو بۆ سەر هەولێری پایتەختی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی ڕەسمی پارتی دیموکراتی کوردستان.
Your Comment