31ی ئاب
-
۳۱ی ئاب لە نێوان "خیانەت و دەستکەوت" دا
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ۳۱ی ئاب بە "خیانەت" ناو دەبات و پارتیش بە "دەستکەوت"ی دەزانێت، چاودێرانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسە بێلایەنەکانیش ئەو دۆخەی کە لە میدیادا دەگوزەرێت بە "زبڵخانە" ناو دەبەن.
-
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی:
۳۱ی ئاب، وەرچەرخانێکی مێژووییە لە هەرێمی کوردستان
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات کە لە پێش ڕووداوەکانی ۳۱ی ئابی ۱۹۹۶، لە لایەن چەکدارانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ڕفێندراوە و بەرامبەر بە ۱۵۰ هەزار دیناری سویسڕی ئازاد کراوە.
-
مەکتەبی سیاسیی پارتی: ۳۱ی ئاب "دفع الافسد بالفاسد" بوو
لە وەڵامى ڕاگەیەندراوەکەى مەکتەبی سیاسیی یەکێتیدا، مەکتەبی سیاسی پارتى ڕایگەیاند، حەقیقەتی ۳۱۱ی ئابی ۱۹۹۶ ئەوەیە: ۳۱ی ئاب دفع الافسد بالفاسد بوو.
-
خیانهتی ۳۱ی ئاب، کارهساتی پهلاماردانی سوپای فاشیستی بهعس بوو بۆ سهر ههولێر، لهسهر بانگێشتی ڕهسمیی پارتی دیموکرات
مهکتهبی سیاسیی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان له پهیامێکدا بهبۆنهی تێپهڕبوونی ۲۸ ساڵ بهسهر ۳۱ی (ئاب/۸)دا ڕایدهگهیهنێت، سیاسهته چهوته دووبارهبۆوهکانی لێره و لهوێی پارتی ههمیشه قهتماغهی برینی هاوینی خیانهت ههڵدهداتهوه.
-
ڕۆڵی هەریەک لەوانەی دەستیان لە ڕووداوەکانی ۲۰۱۷ی کەرکووکدا هەبوو/ محەمەد هادیفەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مێژووی سیاسیی کوردستانی عێراق هەوراز و نشیوی زۆری بەخۆوە بینیوە بەڵام دوو ڕووداوی مێژوویی ۳۱ی ئاب و ۱۶ی ئۆکتۆبەر لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا سەرچاوەی زۆربەی ناکۆکییە سیاسییەکان بوون.
-
بهڵگهنامه نهێنیهکانی ئهمریکا لەسەر ۳۱ی ئاب
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جۆ بایدن ئەو کات لەبارەی ۳۱ی ئابەوە دەڵێت پێشێلکاری مافی مرۆڤ و بڕیارنامهی (۶۸۸)ی ئهنجومهنی ئاسایشه.
-
لەسەر بەیاننامەکەی ئەو حزبە لەبارەی 31ی ئاب:
پارتی دیموکرات بە توندی وەڵامی یەکێتیی دایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بە ڕستەی (جواب الأحمق السكوت) وەڵامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دایەوە.
-
لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتیی نیشتمانی: 31ی ئاب خاڵێکی ڕەشە بە ناوچاوانی پارتیەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕەوند مەلا مەحموود لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا باسی لە بابەتی 31ی ئاب کرد و ڕایگەیاند:31ی ئاب خاڵێکی ڕەشە بە ناوچاوانی پارتیەوە و هەر کەسێک شانازی بە مێژووی خەیانەت و خەیانتکاری لە میللەتێکدا بکات و هەر کەسێک دوایان بکەوێت ئەوا ئەو کەسانەن کە بیر لەوە دەکەنەوە هەر کاتێکی تر پێیان بکرێت خەیانەت لە میللەتەکەیان بکەن.
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی ۳۱ی ئابەوە بەیاننامەیەکی توندی بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مهکتهبی سیاسی یهکێتی له یادی ۳۱ی ئابی ۱۹۹۶دا، رایگەیاند، ئهو خیانهته وهک زۆر ناپاکی دیکەی مێژویی پارتی له یادهوهری میللهتدا پهڵهیهکی ڕهشی قهترانییه و بهسهدان پاکانهی خیتابی ئیعلامی و کتێبی ناڕاست و گێڕانهوهی چهواشهکاری ڕووداوهکان ناسڕدرێتهوه.
-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی:
ئەوەی لە کەرکووک ڕوودەدات بە ئامانجی پەردەپۆشکردنی خەیانی ۳۱ی ئاب دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی کەرکووکی یەکێتی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی خیانەتی گەورەی ۳۱ی ئاب و تای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پارتی بۆ پەردەپۆش کردنی ئەو خیانەتە گەورەی دەرحەق بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کردی جەنجاڵیەکی زۆریان بۆ هاوڵاتیانی کەرکووک دروست کردووە.
-
۳۱ی ئاب برینێکی قووڵ لە مێژووی سیاسی کوردەکانی عێراقدا/ محەمەد هادیفەر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرێمی کوردستانی عێراق لە مێژووی کورتی سیاسیی خۆیدا پاش ڕاپەڕینی شەعبانییەی ۱۹۹۰ تاکوو ئێستا هەوراز و نشیوی زۆری تێپەڕاندووە کە سەرەکیترینیان بریتین لە پێکهێنانی پەرلەمان، شەڕی ناوخۆیی سەخت و دەستوەردانی سەدام لە ۳۱ی ئابی ۱۹۹۶ لە ململانێ ناوخۆییەکانی هەرێم، بە دوو ئیدارەیی بوونی هەرێمی کوردستان، ڕووخانی ڕەژیمی بەعس و هەڵبژادنی گشتیی عێراق و بەشداریی کوردەکان لە حوکمڕانیی عێراقدا دوای ئەوەی جەلال تاڵەبانی بە سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا و پاشان هێرشی داعش لە ساڵی ۲۰۱۴ و پاشان ڕیفراندۆمی ئەیلوولی ۲۰۱۷ و پاش ئەوەش بابەتی کەرکووک و هاتنی هێزە عێراقییەکان؛ کە هەر کام لەم ڕووداوانە دۆسیەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە. بەڵام ڕووداوەکانی ۳۱ی ئاگوست کە لە ئەدەبیاتی سیاسیی کوردەکانی عێراقدا بە ۳۱ی ئاب ناسراوە یەکێک لە ڕۆژە ڕەشەکانی مێژووی سیاسیی کوردەکانی ئەم وڵاتەیە.