یەکێتی لە حەفت ساڵدا دوو جار کەرکووکی فرۆشت

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، یەکێتی بووە بە دەڵاڵی عەقاراتی سیاسی، لە حەفت ساڵدا دوو جار کەرکووکی فرۆشت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی باسنیووز بڵاوی کردەوە: چەند جارێکە لێرە و لەوێ سەرانی یەکێتی بانگەشەی ئەوە دەکەن گوایە هەولێر وەردەگرنەوە، لە کاتێکدا هەولێرییەکان بە بیستنی ناوی یەکێتی، سەردەمی چەتەیی و ڕێگری و پیاوکوژی و پیکاب دزینیان بیر دەکەوێتەوە. هەر بۆیە ڕۆژی هەینی ۱۶ی ئابی ۲۰۲۴ و لە میانی ئاهەنگێکی تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتیدا، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، ئەوانەی دەیانگوت هەولێر وەردەگرینەوە، بە حەیاتى چاویان پێی ناکەوێ، مەگەر بچن لە مەریخ وەریبگرنەوە، با که‌س خۆی ماندوو نەکات هه‌ولێر هه‌ر هی پارتییه.

لە بەرامبەر قسەکەی پشتیوان سادقدا، لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بانگەشەی ئەوەی کردووە گوایە بە یاسا هەولێر وەردەگرنەوە.

لەمبارەیەوە ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ (باسنیوز) گوتی: "بە کاک لوقمان دەڵێم بڕۆن که‌رکووک وەربگرنەوە کە دوو جار خیانه‌تتان لێی کرد و لە ماوەی حەفت ساڵدا دوو جار ئەو شارەتان فرۆشت کە هەر خۆتان بە قودسی کوردستانتان ناو دەبرد! باشترین بەڵگەش بۆ ئەوەی یەکێتی شاری کەرکووکی فرۆشتووە، قسەکانی (وه‌سفی عاسی، موهەیمەن حەمدانی، محەمەد ته‌میم، رەعد ساڵح و قەیس خزعه‌لی)یە کە سەرجەمیان بە ڕوون و ڕاشکاوی دەڵێن کەرکووکمان لە یەکێتی کڕیوە. ئێستا ئیدی یەکێتی چیتر حزب نییە، بەڵکوو دەڵآڵێکی عەقاراتی سیاسیی تایبەتە بە فرۆشتنی خاکی کوردستان"!

جەختیشی کردەوە، یەکێتی و سەرانی یەکێتی کە بانگەشە دەکەن و دەڵێن هەولێر وەردەگرینەوە، ”بۆ ئەوەیان نییە خزمەتی هەولێر بکەن، چونکە مێژوو سەلماندوویەتی کە ئەوانە حزبی خزمەتکردن نین و ئەگەر پێیان بکرابایە ئەمە حاڵی سلێمانی نەدەبوو کە لە ۱۰ ساڵدا تەنیا سێ پرۆژەی گەورەی لێ کراوە! بەڵکوو یەکێتی دەزانێت هەولێر پارەیەکی زیاتر لە کەرکووک دەکات، جا دەیەوێ وەک کەرکووک، هەولێریش بفرۆشێت، بەڵام خەیاڵیان خاوە، هەولێر شاری کوردپەروەرانە و شاری پارتی دیموکراتی کوردستانە، یەکێتییەکانیش لەپێش خەڵکی هەولێر ڕووڕەشن و هەولێری بە پیکاب دز و چەتە و پیاوکوژ سەیری یەکێتی دەکەن".

News Code 223953

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha